Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەژارەکان

عومه‌ر گوڵپی


ئەمڕۆ ڕۆژی‌ جیهانی‌ بەرەنگاری‌ هەژاریی کوشندەیە، هەرێمەکەیشمان لەم یادە خۆی‌ بێدەنگ کردووە، وەک بێدەنگی‌ هەژارەکان.

سەدان ساڵ پێش ئێستا، گەورە پیاوێک، ئیمامی‌ عەلی‌ (خوا لێی‌ ڕازی‌ بێت)، لەبارەی‌ هەژارییەوە فەرمووی‌: ئەگەر هەژاری‌ پیاوێک بوایە دەم کوشت، بریا پیاوێک بوایە، تا بمان کوشتایە، چونکە سەرچاوەی‌ زۆر دەردی‌ کوشندە، زۆر نەهامەتی‌، زۆر پێشێلکاری‌، زۆر نەخۆشی‌، زۆرێک لە لادانەکان و پێشێلکرانی‌ مافە.

هەژاری‌ کوشندە لە کوردستان هەیە؟ 

کاتێک باسی‌ هەژاری‌ دەکەین زۆرجار بیرمان بەلای‌ زۆر کەسدا دەچێت، زۆرێک لە وانە لە چواردەورمانن، دەیان بینین و ڕۆژانە ڕێی‌ تێدەچێت سەلامیشیان لێ بکەین، هێندێکجاریش کاتێک باشتر لە خۆمان ورد ئەبینەوە، خەریکە خۆشمان دەخەینە ئەو قاڵبەی‌ بڵێین: ئێمەش لە هەژارەکانین!

لە ڕاستیدا نەخێر، هەژارەکان، ئەوانەی‌ من مەبەستمە باسیان بکەم ئەوانەن کە لە خوار هێڵی‌ هەژارییەوەن، ئەوانەی‌ کە سەرەڕای‌ خراپی‌ ژیانی‌ ڕۆژانەیان لە کۆمەڵگەشدا پێگەیان هێندە لاوازە بە تەواوەتی‌ تەنها ماونەتەوە و هیچ کەس لە نزیکیانەوە ناڕواو کەسیش خۆ بە خزم و برایان نازانێت!

هەژارەکان ئەوانەن کە بە ئاسانی‌ پاروە نانی‌ ڕۆژانەیان دەست ناکەوێت، شوێنێکیان نییە بۆ ئەوەی‌ تیایدا ستاربگرن، جل و بەرگی‌ پێویستیان نییە، کاتێک نەخۆش دەبن (کە زۆربەی‌ جارو ڕۆژەکانە) بە ئاسانی‌ چارەسەری‌ پزیشکیان دەست ناکەوێت، هەژارەکان خوێندنی‌ پێویستیان دەست ناکەوێت، ئەگەر دەستیان بکەوێت ناتوانن تێچووەکانی‌ پەیوەست بە خوێندن بگرنە ئەستۆ، یان بەهۆی‌ ژیانی‌ خراپی‌ ڕۆژانەو پەیداکردنی‌ پاروە نانێک ناچار منداڵەکانیان لە خوێندن دادەبڕن، بەمجۆرە چیرۆکی‌ هەژاری‌ لە باوکەوە بۆ منداڵ بەردەوام دەبێت.

خەڵکە زۆر هەژارەکان زۆرجار لە ڕووی‌ وشیاریشەوە هەژارن، بۆیە بە تەواوەتی‌ دابڕاون لەو هۆکارانەی‌ کە ئەگەری‌ ڕزگارکردنیان لە هەژاری‌ هەیە، هەژارەکان بێ خزمن، بێ بران، بێ خوشکن، لەبەر تەنها هۆیەکی‌ سادە، ئەویش ئەوەیە هەژارن!

هەژارەکان خاوەنی‌ واسیتەنین، بەرپرسەکان ناناسن و ناشیان بیننن، تەنها لەبەر هۆیەکی‌ سادە، ئەویش هەژارییەکەیانە.

هەژارەکان بێ نیشتیمانن، بێ وڵاتن، بێ حکومەتن، تەنها لەبەر هۆیەکی‌ سادە، ئەویش هەژارییانە.

لە کوردستان هیچ یاسایەک، هیچ سیستمێک، هیچ دامەزراوەیەک نییە ئەمجۆرە لە هەژار بپارێزێت، هیچ دەستێک نییە دەستیان بگرێت، تەنها لەبەر یەک هۆکاری‌ سادە ئەویش هەژارییەکەیانە، خۆ ئەگەر خێرخوازو کەسانێکی‌ چاکەکار هەبن، لەبەر نەبوونی‌ بەرنامەو سیستمێک کە بەشێوەی دامەزراوەیی‌ کاربکات بەباشی‌ ئامانجی‌ خێرخوازەکانیش نایەتە دی‌.

هەژاری‌ لەو جۆرە لە کوردستان هەیە؟ 

بەڵێ، منداڵانێک، پیاوانێک، ژنانێک، بەساڵاچووانێک، هەن کە بەو جۆرە دەژین، ڕاستتر وایە بلێم هەموو ڕۆژێک بەو جۆرە دەمرن! ژمارەیان چەندە؟ نازانم!

هەژارەکان تەنهان، تاکەی‌ بە تەنهاش دەمێننی‌ەوە؟

ڕێگەی فریاکەوتنی هەژارەکان بە بڕوای من بەمجۆرەیە:

یەکەم/ حکومەت سیستمێکی دادگەرانە دابنێت بۆ پاراستنی هەژارەکان و بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، هیوادارم کابینەی نوێی حکومەت ئەمە بکا.

دوەم/ دامەزراندنی دامەزراوەیەکی متمانە پێکراوی نیمچە حکومی لە ژێر سەرپەرشتی کەسایەتی چاکەخوازو متمانەپێکراو کە زەکات و خێرو سەدەقە بە سیستمێکی گونجاو لە سەرمایەدارو چاکەکاران کۆ بکاتەوەو دادگەرانە بەسەر هاووڵاتیانی هەزاردا دابەشی بکاتەوە، لە زۆر هەژارەکانەوە دەستپێبکات تا هەموو هەژارەکان.

تا ئەو کاتە، لە ڕاستیدا هیچ دەروازەیەکی ڕاستەقینەی جیدی بۆ فریاکەتنی هەژارەکان لە ئاستی پێویستدا نیە، ئومێد دەکەم لە چوار ساڵی ئایندەدا بیبینین.

457 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە