Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مه‌ریكا له‌ نێوان خاشقچی و شه‌هیدانی قه‌ڵه‌می كوردستاندا

لەتیف فاتیح فەرەج


چی جیاوازیه‌ك له‌ نێوان كوشتنه‌كه‌ی جه‌مال خاشقچی و سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌بوو، سه‌رده‌شتیش به‌ هه‌مان ده‌ردی جه‌مال رۆیشت، سۆران و وه‌دات و كاوه‌و عه‌بدولستار ئه‌مانه‌ هیچیان له‌ سه‌ر نووسین نه‌بێت له‌ سه‌ر هیچ نه‌كوژراون، ئه‌مه‌ریكاو خودی ترەمپیش زۆر دوو فاقیانه‌ سه‌یری ئه‌م كوشتنانه‌ ده‌كه‌ن.

بۆ ئه‌مه‌ریكا ئازاد كردنی قه‌شه‌یه‌ك زۆر له‌ ئازاد كردنی میله‌تێك بایه‌خی زیاتره‌، ئه‌وه‌ بۆیه‌ گوێی له‌وه‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر سبه‌ی توركیا هه‌مو كوردی باكوری كوردستان له‌ زیندان توند كات، وه‌ك به‌رده‌وام باكوری كوردستانی كردوه‌ته‌ زیندانی ئازادی، له‌ ساڵی رابردودا ده‌یان رۆژنامه‌نوس له‌ سه‌ر تا سه‌ری دنیا كوژراون، ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه‌ سه‌یری ڕوداوه‌كان ده‌كات، چیرۆكی له‌ت و په‌ت كردنی مرۆڤ له‌ توركیا هه‌زاران جار دوو باره‌ بوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌دواجاردا له‌ عه‌فرین به‌رانبه‌ر ئافره‌تی كورد هه‌مان كاریان كرد، ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو، میدیای ئه‌مه‌ریكاش به‌ رۆژنامه‌ باناوبانگ و نوسه‌ره‌ ناسراوه‌كانیشه‌وه‌ خۆیان له‌م بابه‌تانه‌ ناده‌ن، چ جای كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان و رادیۆو ماس میدیاكانی دیكه‌.

توركیا سه‌دان جار ده‌ست و په‌نجه‌و لوت و گوێی گه‌ریلای شه‌هیدی بڕیوه‌و چاوه‌كانی هه‌ڵكۆڵیوه‌ یه‌كجار نه‌مبینی نمونه‌ی رۆژنامه‌وانێكی ناسراوی وه‌ك فریدمان بڵێت ئه‌مه‌ سوكایه‌تی كردنه‌ به‌ مرۆڤ، به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه‌ پرسی خاشقچی گه‌وره‌ بكرێت و پرسی سه‌رده‌شت و سۆران له‌ بیر بكرێت، ئه‌مه‌ هه‌ر بۆ سه‌رده‌شت و سۆران نا بگره‌ بۆ هه‌موو كوژراوه‌كانی تر، له‌ ساڵی 2017 شه‌ست و پێنج " 65 " رۆژنامه‌نووس كوژراون، هێشتا 2018 ته‌واو نه‌بووه‌، ژماره‌ی رۆژنامه‌نووس و میدیاكاری كوژراو گه‌یشتوه‌ته‌ 32 كه‌س، به‌ گشتی له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ زیاتر له‌ 2500 رۆژنامه‌نووس و میدیاكار كوژراون له‌ ته‌واوی دنیادا، مه‌به‌سته‌كه‌ لێره‌دایه‌ ئایه‌ ئیداره‌و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه‌.

كوشتنه‌كه‌ی خاشقچی ئابڕوچونێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌ردوو وڵاتی توركیاو سعودیه‌، شێوازی كوشتنه‌كه‌ش زۆر ناشرین و دڕندانه‌یه‌، مامه‌ڵه‌كردن به‌ كوشتنه‌كه‌وه‌ و وروژاندنی به‌ ئامانج ئابڕو چونێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكاو دنیاش، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ئیدی نابێت هه‌ڵوێست له‌ كوشتنه‌كانی تردا لاواز بێت یان نه‌بێت.

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌دا له‌ پرسی تیرۆری رۆژنامه‌نووساندا ناكرێت سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جیهانی جگه‌ له‌ سه‌یركردن هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی نه‌بێت، قسه‌ له‌ سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دوای كوشتنه‌كه‌یه‌ له‌ لایه‌ن تره‌مپ و به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاو توركیاو سعودیه‌وه‌، كه‌ له‌ دواجاردا ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ وابكات دۆسیه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئابڕوبه‌رانه‌تر له‌ شێوازی كوشتنه‌كه‌ی دابخرێت.

716 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە