Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چی دەگۆڕێت

عەبدولستار مەجید



لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە، بەرپرسانی کورد بەردەوام پۆستی باڵایان لە حکومەتی بەغدا هەبووە، سەرەڕای بوونی ئەو هەموو وەزیر و بەرپرسە سەربازیی و ئەمنی و دیبلۆماسیی و پەرلەمانتارانە، کەچی ساڵ بە ساڵ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەورەتر و زیاتر بووە.

شتێکی زۆر نامۆ هەیە ئەویش ئەوەیە کاتێک کێشەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا دروستدەبێ، لەبری ئەو نوێنەرانەی کوردستان لە بەغدا چارەسەری بکەن، کەچی وەفدی حزبیی لە هەرێمەوە دەچن بۆ "چارەسەر"کردنی ڕەنگە ئەو نوێنەرانە هەر ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیش نەبوبن.

ئەگەر هەرێمی کوردستان بەهەمان سیاسەتی ڕابردوو مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن، ئەوا هەموو کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیش بدرێت بە بەرپرسانی کورد، هیچ لە دۆخی خەڵک و کێشەکانی هەرێمی کوردستان ناگۆڕێت.

دەسەڵاتدارانی هەرێم پۆستەکانی بەغدایان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ویستووە نەک بۆ وەرگرتنی مافە دەستوریی و یاساییەکانی خەڵک.

سێ ساڵ فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان لەوپەڕی ژیان و گوزەرانێکی خراپدا بوون لەکاتێکدا وەزیری دارایی لە بەغدا کورد بوو.

216 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە