Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆ وەك ئێمە نەبوویت!

دیاری محه‌مه‌د


یادی لەدایكبوونی سەروەرمان موحەممەد (درودو سڵاوی خوای لەسەربێت) یەكێكە لەو رۆژانەی مێژووی هەموو مرۆڤایەتی قەرزاریەتی نەك تەنها موسڵمانان، ئەو رۆژەی تیایدا كەسێك هاتە دنیاوە كەسەركردایەتی گەورترین گۆڕانكاریی كرد لەهەموو لایەنەكانی ژیانی مرۆڤایەتی بەگشتی.

پەیامی هەڵبژادەی خوای گەورە بۆ وشیاركردنەوەی كۆمەڵگاكان لەكەوتن و لەناوچوون هیچ لایەنێكی ژیانی مرۆڤی لەبیر نەكرد، هیچكام لەچین و توێژەكانی فەرامۆش نەكرد، نەهێشتنی ستەم و كوشتن و دزی و خۆسەپاندن و هێنانەكایەی دادگەری و گەڕانەوەی ماف بۆ چینی چەوساوەو رێزگرتن لەگەورەو بەزەیی بۆ منداڵ و پاراستنی مافی ژنان لەو دروشمانەن كەلەهەمووكات زیاتر لەئێستادا پێویستمان پێیەتی و دەببێت لەكردارو رەفتارەكانماندا بدرەوشێنەوە.

هەرچەندە لەسەر ئاستی دەسەڵات تائێستا نەمانتوانیوە پەیامی ئەو پێغەمبەرە گەورەیەمان بەدی بكەین، بەڵام دەبێت ئەو گلەییە لەناخی خۆمان بكەین كەبۆ تائێستا نەمانتوانیوە لەناو دڵی خۆماندا حوكمی ئیسلام پیادە بكەین، بۆ نەمانتوانیوە لەناو دەزگاو دامەزراوەو خێزان و قوتابخانەو فەرمانگەكانی خۆمانداو لەهەر شوێنێك كەتوانامان بەسەریدا هەیە ئیسلام بكەینە فەرمانڕەوا.

ئەگەر كۆك بین لەسەرئەوەی بانگەوازو پەیامی پێغەمبەر (درودو سڵاوی خوای لەسەربێت) سەرەتا بەكردارەو پاشان بەگوفتار، ئەوا دەبێت هەریەك لەئێمە خاوەنی ئەو باوەڕە دامەزراوە بین كەبەتەنهایی و لەناو كۆمەڵدا، لەبێدەسەڵاتی و دەسەڵاتداریدا، لەبێناوی و ناوبانگدا نەتوانین لەو پەیامە لابدەین و هێز نەمانترسێنێ و پارەو خۆشیی ژیان نەمانخەڵەتێنێ و رێگرو بەربەستەكان ماندوومان نەكەن، تائەوكاتەی ئەركی سەرشانمان لەبەرامبەر پەیامی ئیسلام بەدی دێنین یان ماوەی ژیانمان لەم جیهانەدا كۆتایی دێت.

234 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە