Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیسان سەرچاوەی تیرۆر لە کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆ

فه‌رمان ره‌شاد


ئەو کۆنفرانسەی ئەوڕۆی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی لە هەولێر، بەلاڕێ بردنی حەقیقەتی سەرچاوەی تیرۆر بوو، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هەموو فۆکەسیان لەسەر دیین بو، وەک سەرچاوەی تیرۆر لەکاتێکدا سەرچاوەی تیرۆر لە شوێنی ترە، پەیوەندیدار بە دیین دەرەنجامە.

ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەڵەتی گەندەڵی و شکستی حکومڕانی بە هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی بیری توندڕەوی لەناو گەنجان هەژمار کردووە، کاتێک گەنج بێ هیوا دەبێ و حکومەت شکست دەخوات لەوەی پێداویستیەکانی بۆ دابین بکات، ئەوکات ئەو گەنجە بیر لە تۆڵەکردنەوە دەکات لەوانەی وایان بەسەر هێناوە، گروپە تیرۆرستیەکانیش ئەو دۆخە دەقۆزنەوە و بەخێرایی لە ژینگەی لەو شێوەیە گەشە دەکەن، دنیایی خەیاڵی بۆ گەنجان دروست دەکەن و دەیان قۆزنەوه.

بۆیە خۆلادان لەوەی گەندەڵی سەرچاوەی تیرۆرە و بەستنەوەی تەنها بە دیین لەکاتێکدا ئەوە دەرەنجامە، جگە لە خۆدزینەوە لە حەقیقەتی بابەتە هیچی تر نیە.

234 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە