Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەناڵی ئاسمانی پەیام چی پێ بەخشین؟

رێبوار حسێن


کەناڵی ئاسمانيی پەیام سەرەڕای هەر کەمووکوڕیيەکی هەیبێ؛ بەڵام بوونی کەناڵەکە شانازیيە بۆ میدیای کوردی؛ 11 ساڵ لەمەوبەر کەناڵێکی ئیسلامیی بە تام و بۆی کوردەواری لەدایک بوو؛ ئیستا دوای 11 ساڵ پێویستە بپرسین ( کەناڵی ئاسمانی پەیام چی پێ بەخشین؟ )

یەکەم: لە ڕووی دینداری؛ کەناڵەکە مینبەرێکی زۆرباش بوو بۆ ڕوونکردنەوەی بنەماکانی ئیسلام و ئاشناکردنی دەیان زانیاری لەسەر ئیسلام؛ پەیوەندیيەکی خێرابوو لەنێوان بانگخوازان و خەڵکی ئیسلامدۆستی کورد.

دووەم: ڕاستی و پیشەیی؛ زۆرێک لەوانەی بیروباوەڕی سیاسیشیان لەگەڵ کۆمەڵ جیاوازە؛ بەڵام بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەڕووی ڕاستی و پیشەیی کارکردنەوە لە پەیام وەردەگرن و ڕاستگۆیی بەبەر هەواڵ و زانیاری دا کردەوە.

سێ یەم: جورئەت و ڕاشکاوی؛ لەو پیشهاتانەی لەو چەند ساڵەی دوایدا هاتنە ئاراوە؛ پەیام بە جورئەتەوە کاری لەسەر ڕووداوەکان کردو چووە ناوجەرگەی ڕووداوەکانی ڕۆژو بە ڕاشکاوی ( وێنەو وشە ) ی بۆ بینەرەکانی گواستەوەو لەگەڵ خەمی هاوڵاتیاندابوو.

چوارەم: کۆمەڵی ئیسلامیی؛ بۆ کۆمەڵی ئیسلامیش کۆڵەکەیەکی بەهێزبوو هەم بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی لەبەردەم جەماوەری کوردستان؛ هەمیش وەڵامگۆیەک بوو بۆ ئەوانەی خەونی ناخۆشیان بە کۆمەڵی ئیسلامیەوە دەبینی.

پێنجەم: سەکۆی ئازادی؛ کەناڵی پەیام سەکۆی ئازادی بووە بۆ زۆر نوسەرو ڕۆژنامەنوس و چالاکوان؛ کە پێشکەشکارانی پەیام بێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی دەرفەتی ڕەخساندووەو گفتوگۆی هەمەلایەنەی لەسەر پرسە هەنوکەییەکان کردووە.

ئەمانەو چەند لایەنی باشی ئەو کەناڵەیە کە سودی پێ بەخشیوین و چەندان خێزان سودیان لێ وەرگرتووەو وەکو وتراوە لەناو خێزاندا پێمان شەرم نیە ئەگەر بەردەوام تەلەفزیۆنەکەمان لەسەر پەیام بێ؛ چونکە هیچی خراپ نیشان نادات تاکو پێمان شەرم بێ؛ بۆیە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەناڵی ئاسمانيی پەیام دەکەم و هیوادارم ساڵی ئایندە ساڵی گەشانەوە و بەرەوپێشچونی کەناڵەکەبێ.

منیش پشتگیری کەمپینی کەناڵی پەیامم لە پێناو مانەوەو گەشەکردنی کەناڵەکە...

127 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە