Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چۆن لە ئاشتی كۆمەڵایەتی تێ گەیشتووین؟

رەنج باراوی



ئاشتی لە پێشەنگی هەموو كایەكانی دیكەی ژیانەو ئاشتی لە سادەترین تێ گەیشتندا نەبوونی ناكۆكی، دژواری و جەنگە، لێكۆڵەرەوان لە بواری پەیوەندیە نێو دەوڵە تیەكاندا ئاشتی وا دەبینین، كە مانای نەبوونی جەنگ دەدات بە دەستەوە هەرچەند نەبوونی جەنگ و ناكۆكی ناكاتە هەبوونی ئاشتی، لەكۆمەڵگادا ئاشتی بە واتای نەبوونی تاوانی گەورەی تیرۆریستی و تووندو تیژی لەسەر بنەمای جیاكاری ئاینی و تایەفی و ڕەگەز پەرستی دێت،.

لە بناغەدا ناكۆكی جوگرافی هۆكاری سەرەكی دەبێت لە نەمانی ئاشتی بە شێوەی گشتی، ئاشتی كۆمەڵایەتی و دەروونی دەخاتە لێواری مەرگەوە ئەوەش كە هۆكارەكانی لە شێوەی ناكۆكی ئابووری و كۆمەڵایەتی لەسەر سەروەت سامانە سرووشتیەكان لە ووڵاتدا، كە ئاماژە دەبێت بۆ ناوچەگەرێتی هەروەها ناكۆكی سیاسی لە شێوەی مۆنۆپۆلكردنی دەسەڵاتی سیاسی وەك بوونی هەژموونی دەسەڵاتی لایەنێكی سیاسی بەسەر ناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراودا بێجگە لە ناكۆكی ئایین و ئایدۆلۆجیا كە هۆكارن بۆ درووستبوونی پشێوی و تێكدانی ئاشتی و كاریگەرییەكانیان وەك تێكچوونی شیرازەی ئابووری و دابەزاندنی ئاستی بژێوی ژیان و دەركەوتنی ڕەوتی سیاسی نوێ بۆ كێبڕكێكاری لەسەر وەرگرتنی دەسەڵات كە جارێكی دیكە دەبنە مایەی هەڕەشەی چاوەڕنكراو بۆ سەردەسەڵاتی حوكمڕانی و بەرژەوەندی زۆرینە دەكەوێتە سنووری ململانێكانەوە، وەك ووڵاتانی سۆدان، سوریا، لیبیا، عێراق، جەزائیر كە تیایاندا گوونجاندن و ڕێكەوتن لەسەر پاراستنی هێمنی تێدا نیە.

دیارە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەندامەكانی لە ڕووی بیر و ئایدۆلۆجیا و ئاینزاییی و پێگەی كۆمەڵایەتیەوە جیاوازن ئەوەی كۆیان دەكاتەوە گرێبەستیكی كۆمەڵایەتیە كە پابەند بوونیًكی نەنووسراوی نێوانیانە و ئەرك و مافەكانی هە لایەنێكی تیایدایە لە كۆمەڵگادا و دەرچوون لەم گرێبەستە خروقاتە یان پێشێلێكردنی مافی لایەنەكی دیكەیە كە پێویست بە هاتنەوە ناوەوەی یەكلاكەرەوەی ئایدۆلۆجیای ئاشتی دەكات بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵوێستە نەرێنیەكانیان، بەرانبەر یەكتر، چونكە گرێبەستی كۆمەڵایەتی پارێزگاری دەكات لەسەر پاراستنی باڵانس وەكو هێز نەك هێزێكی پڕ تووندو تیژی بەڵكو هیزێك لە دەستوور و یاساوە شەرعیەتی وەرگرتبێت.

بێجگە لەوەی ئەم باڵانسە لە گرێبەستی كۆمەڵایەتیدا جارێكی دیكە هاوكار دەبێت بۆ چارەسەر كردنی دژواری و ناكۆكیەكان لەسەر بنەمای ئەوەی كەتاكە سەرچاوەیە لایەنەكانی كۆمەڵگا دەگەڕێنەوە بۆی كێشەكانیان پێ چارەسەر دەكەن بۆ ئەوەی ئاشتی كۆمەڵایەتی بەر قەرار بێت پێویستە پایەكانی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگادا بوونی هەبێت وەك ئیدارەیەكی ئاشتی و حوكمێكی ڕوون، ڕاگەیاندنی نیشتیمانی كە خزمەت بە كۆمەڵگا بكات و هۆشیاریان بكات، سەروەری یاسا بە یەكسان بوون لەبەردەم یاسادا و هەروەها پراكتیزەكردنی دیمۆكراسی لە ڕێی لێپرسینەوە لە هەڵسو كەوت بە بوونی پاداشت و سزا، بەشداریپێكردنی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لە كاری لە پرۆسەی سیاسی و كاری خێرخوازی و گشتیدا، هەروەها گوێ گرتن لە بیرو ڕای جیاواز، بوونی سەكۆی ئازادی مەرجدار كە نەبێتەهۆی تیكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری ووڵات.

بە مشێوەیە دەتوانرێت ئاشتی كۆمەڵایەتی بچەسپێنرێت چونكە تاكەكانی كۆمەڵگا هۆشیار دەبن و دەتوانن كۆنتڕۆڵی دەروونیان بكرێت لە ڕێی دام دەزگا پەروەردەییەكان چ ئاینی بن چ نیشتیمانی بن ئاشتی كۆمەڵایەتی دەبێتە میتۆد بۆ كۆمەڵگا.

163 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە