Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‏‎نەخۆشخانەی بەخشین بۆ؟

فاروق عه‌لی‌


نەخۆشخانەی بەخشین، پرۆژەیەكی خێرخوازی قازانج نەویستە، بۆهاوكاری هەژارو خانەوادەی هەموو هەژارێكە، ئەوانەی تێیدا چارەسەری وەردەگرن، تەنها ئەندامانی كۆمەڵ نین، تەنانەت كارمەندەكانیشی هەموو ئەندامانی كۆمەڵ نین و لەسەر بنەمای پسپۆڕی لەو نەخۆشخانەیە كاردەكەن، نەخۆشخانەكە بەمۆڵەتی فەڕمی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كاردەكات و لەژێرچاودێری توندی ئەو وەزارەتەدایە، ئەوەی ڕێی كەوتبێتە نەخۆشخانەی بەخشین، شاهێدی ئەوە دەدات كە خزمەتگوزاری باش و دكتۆری بەتواناو كەمی نرخ و تێچوونی چارەسەرییەكان و ڕێزی كارمەندەكان بۆ نەخۆشەكان، سیمای جوانی ئەو نەخۆشخانەیە، حەقی خۆیەتی هەموو تاكێكی كورد پشتیوانی لەم پرۆژەیەو هاوشێوەكانی بكەن ئەگەر هەبوو، هەر رۆژنامەنووس و دەزگایەكی ڕاگەیاندنیش، گەر دەیەوێت قسە لەسەر نەخۆشخانەكە بكات، بابڕوات لەنەخۆش و هاوەڵی نەخۆشەكان پرسیار بكات، با لەبەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەكە پرسیاربكات، با سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەكە بكات و ئەوكات راپۆرتە رۆژنامەوانییەكەی ئامادە بكات..

‏‎رۆژنامەنووسی باش، لە شوێنی روداو هەواڵە رۆژنامەوانییەكان دەنووسێتەوە، رۆژنامەنووسی سەركەوتوو رەخنە دەگرێت، بەڵام درۆو بوهتان ناكات، رۆژنامەنووسی باش ئازادانە رای خۆی دەردەبڕێ، بەڵام سوكایەتی و بێڕێزی ناكات، راو رای بەرامبەر وەردەگرێت..

‏‎ئەوەی ئەو بەڕێزە نووسیوێتی لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین، بەهیچ پێوەرێك لە قاڵبی راپۆرتی رۆژنامەوانی جێگای نابێتەوە، چونكە بابەتەكەی پڕە لە زانیاری ناڕاست و دوور لە واقیع، هەركەسێك بۆ ساتێك رێیكەوتبێتە ئەو نەخۆشخانەیە دەزانێ نووسینەكەی لەجێگەی خۆی دانییە، بۆیە جێگەی خۆیەتی هاوكارانی رۆژنامەنووس لەبری ئەوەی هێرشبكەنە سەر نەخۆشخانەی بەخشین و كۆمەڵی ئیسلامی، بابەتەكەی بەرهەم ساڵحیان بخوێنبایەتەوەو سەردانێكی مەیدانی نەخۆشخانەكەیان بكردایە، بیانزانیبا ئەوەی بەرهەم ساڵح چەندەی راستە، ئەمە لە كاتێكدا وەك لە ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی بەخشین دا هاتوە، كارگێڕی نەخۆشخانەكە گفتوگۆیان لەگەڵ ناوبراودا كردووە كەزانیارییەكان ناڕاستن و باڕاستیان كاتەوە، بەڵام ناوبراو هەر سوربووە لەسەر بۆچونەكانی، لە ئەنجامدا نەخۆشخانەی بەخشین خۆی بەناچار زانیوە روو لەدادگا بكات بۆ سەلماندنی راستییەكان، ئەگەر بێتاوان دەرچوو داوای قەرەبوو بكات، خۆ ئەگەر تاوانباریشبوو، زانیارییەكانی دووربوون لە راستیەوە پێشنیار دەكەم نەخۆشخانەی بەخشین، بیبەخشن، چونكە ئەوان مەبەستیان تۆڵە نەبووە بەڵكو دەرخستنی ڕاستیەكان بوو. 

‏‎بەڵام پرسیارەكە لەوەدایە نەخۆشخانەی بەخشین وەك پرۆژەیەكی خێرخوازی قازانج نەویست كە هاوڵاتیان بێ جیاوازی لە خزمەتگوزارییەكانی سوودمەند دەبن، بۆ دەبێت بكرێتە ئامانج؟

797 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە