Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماكرۆن‌و فه‌ڕه‌نساو قسه‌یه‌كی تر

لەتیف فاتیح فەرەج


خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ به‌رانبه‌ر باجی سه‌ربه‌نزین و گازوایل، كه‌ له‌ پڕداو بێ‌ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كی دیاریكراویان هه‌بێت فه‌ڕه‌نساو به‌ تایبه‌ت پاریسی هه‌ژاند، گه‌لی فه‌ڕه‌نساو فه‌ڕه‌نسیه‌كان به‌ گه‌لێكی شۆڕشگێڕو خاوه‌ن شۆڕش ناوده‌برێن و له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ گه‌لانی دیكه‌ی ئه‌وروپا له‌ پێشترن.

ئیمانیۆڵ ماكرۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایه‌، وه‌ك سه‌رۆكی یان یه‌كێ‌ له‌ سه‌رۆكه‌ دیاره‌كانی ئه‌وروپاش ته‌ماشا ده‌كرێت و سیاسه‌ته‌كانیشی ده‌رباره‌ی ئێران، سوریا، بابه‌تگه‌لی دیكه‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌شی دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدی وه‌ك پێشه‌نگی یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌ماوه‌ی رابردوشدا هه‌ر ماكرۆن پێشنیازی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی ئه‌وروپی كرد، یانی به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا هێله‌ك زه‌رده‌كان نین سه‌رگه‌رمی ئه‌و خۆپیشاندان و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینه‌ی ماكرۆنن، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه‌ ماری لۆپێن و میله‌نشۆی راست و چه‌پیش كه‌م و زۆر رۆڵیان ره‌نگه‌ هه‌بێت، له‌ سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ كێماسیه‌كانی ماكرۆن و هاوكاره‌كانیشی له‌و ڕوه‌وه‌ ناكرێ‌ نادیده‌ بكرێن، به‌تایبه‌ت وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ماكرۆن له‌ سه‌ره‌تادا زۆر بایه‌خی به‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان نه‌داو سور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی كه‌ گوایه‌ ده‌بێ‌ له‌ 1-1-2019 جێبه‌جێ‌ بكرێت.

ئێستا ئیتر دیاره‌ هه‌ر هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ گۆڕێ‌ نین و شتی تریش هه‌یه‌، له‌ راستیدا فه‌ڕه‌نسا جگه‌له‌وه‌ی وڵاتێكی گه‌وره‌ و خاوه‌ن پێگه‌ی گرنگه‌ له‌ ئه‌وروپاو دنیادا، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانیدا خاووخلیچك و كه‌م جوڵه‌یه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌ له‌ سه‌رده‌می كلیمه‌نسۆوه‌ به‌ میرات بۆ سیاسیه‌كان مابێته‌وه‌، ئه‌وان هه‌رگیز كێشه‌كان له‌ ریشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ماكرۆنیش دانی به‌وه‌دا نا كه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ بووی رابردوون.

تێكچونی فه‌ڕه‌نسا به‌ سودی كه‌س كۆتای نایه‌ت، فه‌ڕه‌نسیه‌كانیش خۆیان ئه‌وه‌ باش ده‌زانن، لێ‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر هێله‌ك زه‌رده‌كان و هه‌ر خواستی ئه‌وان له‌ بابه‌ته‌كه‌دا نیه‌و شتگه‌لی دیكه‌ش هه‌ن، ئه‌وه‌تا ئێستا خواسته‌كان سه‌رو تر چوونو ماكرۆنیش به‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن كۆمپانیا زله‌كان ناوده‌برێت نه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو فه‌ڕه‌نسیه‌كان.

به‌ر له‌ نووسینی ئه‌م وتاره‌ كورته‌ له‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم له‌ سه‌ر ماكرۆن و كورد بنووسم و رێكه‌وتنی لۆزانی بیر بخه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌شی پێبڵێم كه‌ جۆرج كلیمه‌نسۆ جگه‌ له‌وه‌ی سته‌مێكی زۆری له‌ كورد كرد، فه‌ڕه‌نساشی بچوكتر نیشندا له‌ به‌ریتانیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌رچی هه‌ردوولا براوه‌ی شه‌ڕ بوون، به‌ڵام هێله‌ك زه‌رده‌كان بیره‌كه‌میان گۆڕی.
ئاخۆ ماكرۆن به‌ زووی ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئارامی بۆ شانزلیزیه‌و ته‌واوی فه‌ڕه‌نسا ده‌گێڕێته‌وه‌، یان بۆنی هه‌ناسه‌ی تره‌مپ جارێكی تر له‌ بورجی ئیڤڵ ده‌ئاڵێت، خۆ من خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا نیم كه‌چی ئه‌وه‌ ده‌زانم، بۆیه‌ بڕواناكه‌م فه‌ڕه‌نسیه‌كان له‌وه‌ نه‌گه‌ن.


193 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە