Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمەڵی ئیسلامیی و حکومەتی هەرێم!

هاوژین عومەر کەریم


کۆمەڵی ئیسلامیی چەندێک ئیشتیهای لەسەر خواردنێکی بەسەرچوو و بێتامە، هێندەش حەزی بە بەشداریی سەرپێییانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە..

هەربۆیە، نە پارتی پێی وابێت سەردانیینەکردنی بۆ لای کۆمەڵ دەکاتە حیساب بۆنەکردن و تۆڵەکردنەوەی لەم حیزبە، نە هێزە ناحەزەکانی تریش پێیان وابێت کۆمەڵ سوێی بۆتەوە بۆ چوونە نێو حکومەت..

لای کۆمەڵی ئیسلامیی چوون و نەچوون بۆ ناو حکومەت ئامانج نییە، ئامانجی گەورەی ئەم حیزبە چەسپاندن و بەجێگەیاندنی دادگەریی و شەفافییەت و باشکردنی گوزەرانی خەڵک و دابینکردنی پێداویستییەکانیانە..

کۆمەڵی ئیسلامیی بۆ هەریەکێک لە حاڵەتەکانی بەشدارییکردن، یان نەکردنی لە کابینەی نوێی حکومەت، کۆمەڵێک بژاردەی هەیە و زیاتر لە دەرگایەکی سیاسیی بە ڕوویدا کراوەیە، ڕەنگە پارتی و غەیری پارتیش ئەو مەسجەیان پێگەیشتبێت..

غیابی هێزێکی سیاسیی ئیسلامیی کاریگەر لە حکومەت و دەسەڵاتدا و بەشدارنەبوونی بە شێوەیەکی بەهێز و عەزیزانە، دوو دەرهاویشتەی سلبیی بۆ پارتی و پێگە سیاسییەکەی دەبێت.

یەکەمیان بەهێزکردنی بەرەی نەیارانی خۆی لێ دەکەوێتەوە، کە دوور نییە هێزێکی وەکو یەکێتیش لەو بەرەیە خۆی بەدوور نەگرێت.. دووەمیشیان دروستبوونی کابینەیەکی حکومیی ناهاوسەنگە، کە بۆ یەکەم جار و لەم هەلومەرجە نوێیەدا هیچ نوێنەرایەتییکردنێکی ئیسلامیی لە حکومەتدا بوونی نابێت، لە کاتێکدا هێزە ئیسلامییەکان خاوەنی زیاتر لە (٢٠٠) هەزار دەنگی هەڵبژاردنەکانن، بەوەش واقیعی حوکمداریی لە کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی خراپترەوە.

هەرکاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی دەستواڵا کرد لە پەراوێزخستن و تاکڕەوییکردن، هێزەکانی دیکەش بەو ئەندازەیەی ئەو، خۆیان بە ئازاد دەزانن لە لاوازکردنی پێگەی سیاسیی ئەو حیزبە و بەرهەڵستییکردنی توندی سیاسەت و ناتەواویی و گەندەڵی و بوودەڵییەکانی، بەوەش ئەو حیزبە بۆ خولێکی دیکەش نابێتە خاوەنی مەزاجێکی سیاسیی ئارام و چوار ساڵی دیکەی پڕ لە سەرئێشەی سیاسیی بەڕێ دەکات!

668 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە