Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایە کۆمەڵ قەرزاری ھیچ حزبێکە؟

محه‌مه‌د حه‌كیم


ماوەیەکە گوێبیستی چەمکێکی نوێی بێ مانا و دوور لە ئەخلاق و ئەتەکێتی حزبایەتی دەبین، کە گوایە ئەم حزب قەرزاری ئەوبێت و گەر ئەم حزب، یا ئەوی تر نەبێت، کورد، یا حزبەکانی تر ئاو دەیانبات و تەفروتونا دەبن!

لە راستیدا ھەموو حزبەکان، بە تایبەتی پارتی و پاشان یەکێتی، قەرزاری ھەموو کورد و خوێنی شەھیدانن کە بەم ڕۆژە گەیشتون، ھەم حزبەکانیان و ھەم دەسەڵاتداران و نەوەكانیان کە حیسابی خۆیان نازانن بە درێژایی مێژوو کوردیان توشی دەیان گرفت و کێشە و دەردەسەری کردووە. 

ئەوەی کە ماوەی پێشوو گوێم لێبوو گوایە ”کۆمەڵ قەرزاری پارتییە”، بەڕاستی پێموایە نە پارتی و نە بنەماڵەی بارزانی ئەم دەستەواژەیان قەبوڵ بێ، چونکە مێژووی نێوان سەرکردەکەو حزبەکان لای بە تەمەن و سەرکردە پێشوەکان زانراوە و پارێزراوە.

ھەرگیز وتنی ئەو جۆرە دەستەواژانەم پێ جوان نیە و خزمەت ناکات و باش نییە، حزبی گەورە دایم وابزانێ خەڵکی تر و حزبەکانی تر قەرزای بن، چونکە مێژوو و رووداوەکان لە بیر نەکراون.

ئێمە خوازیاری پەیوەندیەکی تەندروستین لە گەڵ پارتی و باقی لایەنەکان، لە حکومەت بین و یا ئۆپۆزسێۆن، پرسی پێکھێنانی حکومەت پرسێکی جودایە و پەیوەندی بە بەرکەوتەی ھەڵبژاردنەکانەوە ھەیە.

ئومێدم وایە نەکرێتە بابەتێک بۆ تانە لێدان لەم و لەو، بەهیوایشم رێ لە لێدوان و قسەی ناشاز بگیرێت، کە کەش و ھەوایەکی خراپ بێنێتە ئاراوە کە خزمەت بە تەبایی نەکات.

213 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە