Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیرۆكی نه‌وت دزینه‌كه‌

لەتیف فاتیح فەرەج


دزینی نه‌وت له‌ كه‌ركوك تازه‌ نیه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای روخانی بته‌كانی سه‌دام، له‌و ساوه‌ سه‌دان ده‌وڵه‌مه‌ندی ورده‌و بچوك دروست بون، زۆر جار له‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ بۆ ناوێك، یان كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ داهاتی رۆژانه‌ی سه‌دان هه‌زار دۆلاره‌ و نازانی چۆن، ئێمه‌ كاتی خۆی هه‌موو ئه‌مانه‌مان نوسیوه‌ و به‌ به‌رپرسانمان وتوه‌. 

جارێكیان له‌ كه‌ركوك له‌ گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا باسی ئه‌و نه‌هه‌نگ و حوتانه‌م كرد، كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی پێویسته‌ جارێكی تر تۆو ئه‌و دانیشتنی تایبه‌ت بكه‌ن، ئیتر دیاره‌ نه‌هه‌نگه‌كان كه‌وتنه‌ به‌ینه‌وه‌و دانیشتنه‌كه‌ نه‌كرا، هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه‌ هه‌ندێ‌ میدیاكاری هه‌ڵمه‌ته‌ كاسه‌ش رۆڵیان هه‌بووبێ‌ له‌وه‌دا كه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ نه‌كرێت. 

من زانیم تاڵه‌بانی هه‌موو زانیاریه‌كی لایه‌ به‌ڵام ناتوانێ‌ به‌ر به‌و دزی و تاڵانه‌ بگرێت، بۆ بارزانیش كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بوو كاتی خۆی وتارێكم نووسی " سه‌رۆك نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات " ئه‌مه‌ پاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و بوو له‌ سزادانی دزو مافیاكان، نه‌ دزو نه‌مافیا هه‌رگیز سزا نه‌دران. 

له‌ راستیدا من هه‌رگیز بڕوام به‌وه‌ نییه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌، بتوانێ‌ یه‌ك به‌رپرسی دز سزا بدات، كێشه‌كه‌ش روونه‌ هۆیه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ دزه‌كان رایه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كانگیرو پێكه‌وه‌ن و ده‌ستبردن بۆ هه‌ر كه‌سێكیان ئاسان نیه‌.

ئێستا كه‌ قسه‌ له‌ مافیای نه‌وت و دزینی نه‌وت ده‌كرێت خۆ هه‌ر ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌ لێره‌دا دزینی نه‌وته‌كه‌ رابگیرێت، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ سای ده‌یان ساڵ دزین و فرۆشتنی نه‌وتا بوونه‌ عه‌زیا چیان لێبكرێت؟ ئایه‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ لێیان بگه‌ڕێیت و به‌و حه‌رامخۆیه‌ی رابردوویان هه‌میشه‌ كه‌ڵه‌گاو خاوه‌نی ئه‌م میلله‌ته‌ بن؟ گه‌لێك كه‌ هه‌رگیز رای گشتی تیا دروست نابێت و هه‌رچی ڕووده‌دات ئه‌و كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت ئاسا ته‌ماشاكه‌ره‌و هیچی تر.

له‌ 2013 بارزانی پڕۆژه‌ی چاكسازی راگه‌یاند، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ هه‌ر له‌ نێو كاغه‌زو نوسراوه‌كاندا مایه‌وه‌و چاكسازی بووبه‌ مه‌لی عه‌نقا. بۆیه‌ به‌ باوه‌ڕی من ئه‌وانه‌ی ئێستا هاواری ئه‌و دزی و وازیه‌یان لێبه‌رز بوه‌ته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌ له‌و كێكه‌ به‌شیان نه‌بێت، یان لانی كه‌م داوای له‌تێكی بچوكی كێكه‌كه‌ ده‌كه‌ن قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ناكرێ‌ به‌رپرسه‌كانیش وه‌ك ئێمه‌ هه‌ر داد و بێداد بكه‌ن و نه‌توانن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و دزی و تاڵانه‌ هیچ بكه‌ن.

خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ناكه‌ن هه‌ر رۆژه‌ی به‌رپرسێك هاواری ئه‌وه‌ بكات دزی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌یزانین، خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی لێپرسینه‌وه‌و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران و مافیاكانن، به‌ڵام كێ‌ ئه‌وه‌ بكات و كێ‌ پاكترینه‌ تا یه‌كه‌م هه‌نگاو بنێت.

622 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە