Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆگیرۆدەیی بە شتی ناپێویست

هێمن عه‌بدولقادر


دوو نەمام یان دوو گوڵ بهێنە لە دوو ئینجانەی جیاوازدا بیڕوێنە، یەکێکیان ڕۆژانە ئاوی بدە، بیخەرە بەر تیشکی خۆر، گەڵاکانی شێدار بکە و هەفتانە گڵەکەی بژار بکە و مەهیڵە گژ و گیای خراپ لەگەڵیا گەشە بکات و مانگانە (سەماد) و ( پیت ماس)ی بەرێ و بەیانیان مۆسیقای بۆ لێبە هەتا پلازمی خانەکانی ناوی بجوڵێن و سەما بکەن ، ئەنجا بزانە چ بەرهەم و ڕەونەق و جوانیەکی ئەبێت.

هەمان نەمام یان هەمان گوڵ لە ئینجانەیەکی تردا بڕوێنە و ئیهمالی بکە و لە بری ئاو شلەیەکی تری بەرێ، لەبری پەین تڵپەچای تێکە، لەبری هەتاو بیخەرە ژورێکی تاریک، لە بری مۆسیقا هەموو بەیانیەک بقیژێنە لە بەردەمیا، بزانە چۆن لەماوەی هەفتەیەکدا ووشک ئەبێت.

لە هەموو دنیادا خەڵک هەفتانە یان مانگانە یان لانی کەم ساڵی جارێک ئە چێ بۆ سەیری نمایشی (دۆلفین) ونمایشی( پاندا) و نمایشی(کوالا) و نمایشی (پەنگوین) و نمایشی (ماموسی بە بەرد)بوو و یان ئەچێ بۆ سەیری لە دایک بوونی (شێری سپی) یان ئەچن بۆ سەیری (نەهەنگی شین) یان بۆ باخچەی پەپولەی رەنگاو ڕەنگ.

کە چی لەوەتەی ئێمە خەڵق بوین و هەین هەمووتەمەنمان لەسەیر کردنی هەڵکەندنی (ئەساسی خانوو) و (ڕوخاندنی بینا بە دەقاق و شۆفڵ) و (سایلۆ تەقاندنەوە) و (لیستی مووچە) و (شەڕە کەڵەشێر) هەروەها سەیرکردنی (حادیسەی سەیارە) و (تەنکەر تەقانەوە) و (شریتی سوری بەپەلەی هەواڵەکانی تەلەفزیۆن (لەکاتێکدا رەنگی سور ، ڕەنگێکی گەرمە و بۆ تووڕەکردنی گا بەکار ئەهێنرێ نەک مرۆڤ)

رەنگە هیچ قوتابخانەیەکی دەروونشیکاری نەتوانێت وەڵامی ئەو کۆدانە، بداتەوە بۆچی خەڵکی ئێمە تەنانەت چێژ و لەزەت لە دەعمی دوو ئوتومبێل دەبینن لە کاتێکدا تیمی فریا کەوتن خاوەنی ئوتومبیلەکانیان گەیاندۆتە خەستەخانە کە چی ئەوان پەیتا پەیتا لەقەراغی شەقامەکە ئوتومبیلەکانیان دەوەستێنن و پۆل پۆل بە سەعات لەکاتی خۆیان ئەگرن و دەستە دەستە دێن بۆ سەیری (دەعامی قوپا) و (بەگلایتی شکاو) و (ڕادێتەری تەقیو) ، ئەوە چ چێژەکە رەسم گرتنی کوشنی خوێناوی و ئاوێنەی شکاو، جگە لە دەرد و نەخۆشی؟

دوایش ئەپرسێ من زۆر بێ تاقەتم؟ 
کێشەم هەیە ؟ 
ناتوانم وەک پێویست بژیم؟ 
دایم توڕەم؟ 
لەگەڵ خەڵک و خێزانەکەم کێشەم هەیە ؟

دەی مرۆڤێک ئەم هەموو تڵپە کۆمەڵایەتیە، ئەم هەموو خڵتە و قوڕە بەدەستی خۆی ئەکاتە بنی بنەوەی دەروونی خۆی کەچی ئەیەوێت بە ئاسودەیی بژی؟ 
دەی دیارە کە ناژی.

چەندین ساڵە تۆ بەدەستی خۆت ناوەوەی خۆت وێران ئەکەیت، کەچی ئەیەوێت بەسەردانێکی پزیشک یان بەتەلەفۆنێک یان بە نامەیەکی فەیس بووک تۆ کێشەکەی بۆ حەل بکەیت!
دەی دیارە کە حەل ناکرێت، چونکە تۆ دەروونی خۆتت وێران کردووە.

کورد ئەڵێ هەر دەوەنە ئەبێ بەدار، هەر شتی بچوکە ئەبێ بە گرفتی گەورە، هەر دڵۆپە بارانە ئەبێ بە لافاو، هەر ئەم شتە بچوک و حساب بۆ نەکراوانەیە کە لەسەر دەرونمان ئەنیشێ و لەو سەرەوە دەمانکات بە گرفتار ، بە دەردەدار

سهراب ووتەنی:- 
(مرۆڤ بۆ ئەوەی نەتوانێت خوێن برێژێت ، دەبێت فێر بێت ئاو لێڵ نەکات ، دەبێت فێر بێت گیا هەڵنەکەنێت)

نوقتە سەری دێڕ ...

507 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە