Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بودجەی دوو روو!

رێبوار حسێن


ئەو ماوەیە چاوێکی زۆر لەسەر بودجەو پەسەندکردنی و زامنکردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بوو؛ نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی یەکڕیزیان توانیان زۆر کاری باش لە بودجەی عێراقدا بکەن.

هەواڵەکانیان تا ئەو ساتە دڵخۆشکەرەو بەگشتی خەڵکی کوردستانیان بردۆتە خەیاڵێکەوە کە موچەخۆرانی کوردستان لەبیری ئەوەدان سێ موچە بەسەریەکەوە وەربگرن و مانگی دواتریش موچەی بێ پاشەکەوت وەربگرن؛ وەکو کورد دەڵێ کوێر چیت دەوێ ؟ دەڵێ دووچاوی ساغ!

ئێمەی خەڵکی کوردستانیش ئەوەمان دەوێ موچە چاکبکرێت و دۆخی هاوڵاتیان ببوژێتەوە؛ بەڵام سەرنجێکم لەسەر ئەو زیاد ئومێدبەخشینەی نوێنەرانی کورد هەیە لە پەرلەمانی عێراق چونکه قەرسیلیان هێناوەتە ناوکێ! کە من پێم وایە بەو جۆرەش نیەو نابێ؛ ئەگەر پێم بڵێن بۆچی؟ ئەوا وەڵامەکەم بەو جۆرەیە:

ساڵانی پێشتریش نوێنەرانی کورد لە بەغدا شەڕی خۆیان لەسەر بودجەو پشکی کورد کردووە لە پەرلەمانی عێراق و موژدەیان دەدا موچەی فەرمانبەران جێگیر کراوە بەڵام لەسەر ئەرزی واقع هیچی لێ سەوز نەبوو؛ بۆچی؟ چونکە بەڕێزان بوودجە دوو ڕووە؛ ڕوویەکیان بریتی یە لە حکومەتی عێراق و ڕووەکەی تری بریتی یە لە حکومەتی هەرێم ، واتە باڵندەیەکی دووباڵە بە باڵێک نافڕێ؛ مەبەستم ئەوەیە ئەوە حکومەتی عێراق ڕازی بوو ئەو بڕە پارەیە بنێرێ؛ بەڵام حکومەتی عێراق ڕازی نەبوو بەو مەرجانە ئەوکات چی لە وەزعەکە دەگۆڕێ؟

ئەوە حکومەتی هەرێم بەهەندێ شت ڕازی بوو بەڵام حکومەتی عێراق قبوڵی نەبوو ئەوکات چی؟ ئەوەی من دەیبینم بودجەش وەکو دراوێک وایە شێرو خەتی هەیە و بەبونی هەردوکیان پێی دەوترێ پارە.

بۆیە دەبێ هەردوولا پێوەی پابەند بن ئەوکات ئومێدیک پەیدادەبێ؛ هیوادارم نوێنەرانی کوردیش بە خوێندنەوەی دۆخی بیرکردنەوەو سایکۆلۆژی سەرکردایەتی کورد موژدانە بدەن نەک مزگێنی گەورە ڕابگەیەنن و دواتر وا دەرنەچێ و لای خەڵک خۆیان بێ سیقە بکەن؛ چونکە ئەو دەسەڵاتە هەموو شتێکی لێ دەوەشێتەوە لە پێناو نەشکانی قسەی خۆیان هەموو شتێک بکەن

والسلام هیوادارم لە داهاتوو لێکدانەوەی من ڕاست دەرنەچێ و لە مانگی داهاتووەوە پاشەکەوتی موچە هەڵبگیرێ؛ بەڵام …..

281 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە