زنجیره توركیه‌كان و ئازادی
لەتیف فاتیح فەرەج
سه‌یركه‌ن به ناوی ئازادیه‌وه چۆن كۆمه‌ڵی كوردهواری داغان و هه‌لا هه‌لا ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانمان له رێی شه‌ڕو كوشت و بڕه‌وه پێمان ناكه‌ن له ڕێی شه‌ری كه‌لتوره‌وه پێمان ده‌كه‌ن ، كه ناڵه ئاسمانیه‌كان شه‌ڕی گه‌وره‌ی تێكشاندنی ئینسانی كورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، توركه‌كان جگه له ناردنی ده‌یان به‌رنامه‌ی سوك كه مرۆڤ ده‌كه‌نه دێبوك ، له ڕێی شێواندنی هه‌واڵ و داڕشتنه‌وه‌ی له باشترین كه‌ناڵه ئاسمانه كوردیه‌كان و له‌ڕێی درامای ئاست نزمی بێماناوه شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی كورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
ئێوه ناپرسن بۆچی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق ، خایهنهتی هاوسه‌ری ، خیانه‌تی خێزانی ، ده‌یان په‌تای كۆمه‌ڵایه‌تی تر بۆ ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی كردووه ، من نازانم وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌ركی چیه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت رێگری له فیلم و درامایه‌ك بكات كه نه‌ك میزاجی كوردهواری كومه‌ڵی كوردهواری ده‌شێوێنن .
به‌ڕێكه‌وت نه‌ك به به‌رنامه چه‌ند به‌شێك له‌و زنجیره دراما توركیانهم بینیوه ، كۆڵانه‌كانی پشته‌وه ، لێم ببوره ، حه‌ریم سوڵتان ، بوكێ ، وێستگه‌ی ته‌كسی ، هه‌ندێكیش كه ناویانم بیر نیه ، ئه‌م درامایانه له كۆمه‌ڵگه‌ی توركیشدا بۆ خه‌ڵكی شاره‌كانی وه‌ك ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره نوسراون نه‌ك وان و ئامه‌د ، ئه‌وان چیرۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی ، دیرۆك ، كێشه‌ی سیاسی و كۆمیدیاو تراژیدیا پڕده‌كه‌ن ، له ناجۆری و شێواوی ، گومان له سه‌ر ژن ، مناڵ ، باوك ، دایك و زۆری تر داده‌نێن .
یانی ئه‌مه چ خزمه‌تێك به كورد ده‌كات له درامایه‌كی توركیدا دووسێ كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن باوكی یه‌ك مناڵن ، ئه‌م شێوازه له تێكدانی كۆمه‌ڵگه زۆر كه‌متری له‌وه تێده‌چێت كه تۆپ و تانك و خومپاره‌و فڕۆكه به كار بێنی ، رژانی ئه‌م ژه‌هره مه‌ترسیداره دادگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆكی سیخناخ كردووه ، له تراژیدیای خێزانی ، مافیاكانی نه‌وت و ده‌رمان و خاك له‌به‌ر ململانێی حزبی و قۆرخی بازاڕ ئاگایان له‌م ژه‌هره نیه‌و ئه‌وه نابینن كه هه‌ندێ كه‌ناڵ بۆ مه‌ستكردنی كچ و كوڕی كورد چۆن سه‌رگه‌رمی دهبهنگكردنن .
له هه‌شتاكاندا به‌عس بۆ ئه‌وه‌ی لاوی كورد له بیركردنه‌وه‌و خۆناسین دور خاته‌وه كۆڵانه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی پڕ كردبوو له فیلمی ڕووت ، ئێستا توركیا له هه‌رێمی كوردستان هه‌مان یاری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هیچ باكی نیه .
262 جار خوێندراوەتەوە
28/01/2019
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە