Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەند جوانە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی!

هاوژین عومەر کەریم


چەند جوانە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، کە بەرهەمی ئەخلاقی سیاسییانەی بەرزی خۆی و ڕاستگۆییەکەی لەگەڵ خەڵک و هێزە سیاسییەکانی دیکە، بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە بە ئیسلامیی و عەلمانییەوە دەچنێتەوە.

بەرهەمی سەرڕاستی و ڕاستگۆیی و بوێریی و خۆنەویستییەکانی بوون، کە جەماوەری دەنگدەر لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا، تەنها سزای ئەم هێزە ئۆپۆزیسیۆنەیان نەدا (هەرچەند تەزویری زۆریشی لێکرا لە لایەن دەسەڵاتەوە).

هەر بەرهەمی ئەم سەرڕاستی و بوێریی و دامەزراوییەیە، ئێستا هێزەکانی دەسەڵاتیش بەسەری دەکەنەوە و وەک هێزێکی خاوەن قسە و قورسایی سیاسیی، چاوەڕوانیی بەشدارییکردنی لێدەکەن بۆ چارەسەری گرفت و کێشە سیاسییە قووڵەکانی هەرێمی کوردستان.

ئای چەند جوان و شایستەیە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیی، ئەو دەسەڵات و حیزبانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ و سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە، تا هەنووکەش، هەموو ئیمتیاز و شایستە داراییەکانیان بڕیوە و شەڕی گەرم و ساردیان لەگەڵ کردووە، کەچی ئێستا چاوەڕوانی ڕۆڵی گەورەتری لێ دەکەن.

لەوەش جوانتر ئەوەیە، سەرباری ئەو سەلام و کەلامانەی ئەمدواییەی دەسەڵات لێت، هێشتا خاوەنی متمانەی گەورە بیت لە ناو هێز و چین و توێژە ناڕازییەکانی هەرێمدا و ئەوانیش بە ڕێزێکی زۆرەوە مامەڵەت لەگەڵ بکەن.

دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێت، ئەو قورساییە سیاسییەی کە ئێستا کۆمەڵی ئیسلامییمان تیایدا دەژیێت، دەرئەنجامە نەک هیچی تر، واتە بەرهەمی کۆمەڵێک بیرکردنەوە و قوربانییدان و هەڵوێست و سلوکییاتە، کە لە عەقیدەیەکی پاک و بیرێکی سیاسییانەی ئیسلامییانەی کراوەوە سەرچاوەیان گرتووە و، بە پەیڕەوکردنیان ئەو بەرهەم و دەرئەنجامانەی سەرەوەیان لێ بەرهەم هاتوون.

نابێت لەخۆباییبوون زەفەرمان پێ بەرێت، بەهۆیەوە تەوفیقی خودایی و بنەما نەگۆڕەکانەمان لەبیر بباتەوە، کۆمەڵی ئیسلامیی تا لەسەر بنەماکانی بەردەوام بێت، پشت بە خوای گەورە، پێگە و ڕۆڵەکانیشی گەورەتر و کاریگەرتر دەبن.

611 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە