Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لابردنی پاشەکەوتی موچەو یاریەکی مەترسیدار

دڵشاد ئه‌نوه‌ر


لە دوێنێ ئێوارەوە هەواڵی کۆبونەوەی حکومەت بۆ لابردنی پاشە کەوتی موچە زۆربەی راگەیاندنەکانی تەنیوە، خەڵکیش بە دۆخەکە دڵخۆشن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەم کابینەی حکومەت کە لەکۆتایی تەمەنیدایە ، پەلەو پروزەی لابردنی پاشەکەوتی چییە؟

نیەتی پشت لابردنی پاشەکەوت پەیوەندی بە هەوڵی باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک نیە، بەڵکو یاریەکی زۆر مەترسیداری لە پشتەوەیە و رەنگە لە داهاتودا دۆخەکە بباتەوە بۆ ساڵانی رابڕدوو، کە حکومەت موچەی بەئاسانی پێنەدەدرا.

هەرێم نیەتی نیە داهاتی نەوت بداتە بەغدا، گەر داهاتی نەوتیش نەداتە بەغدا، راستە بەپێی یاسا دەبێت بەغدا مانگانە برێکی کەمتر پارە بداتە هەرێم، بەراورد بەو بڕەی گەر داهاتی نەوت رادەست بکات.

بەڵام گەر هەرێم ئەو نیەتەی بباتە سەر و داهاتی نەوت نەداتە بەغدا، رەنگە بەغداش ئەو بودجە رابگرێت کە پێویستە مانگانە بینێرێ، چونکە عەبدولمەهدیش دەکەوێتە ژێر فشاری خەڵک و لایەنە عێراقیەکانەوە و لەمحالەتەشدا دۆخی ئابوری خراپ دەبێتەوە، بەتایبەت گەر لەبەرانبەر نەناردنی داهاتی نەوتدا، بەغدا پارە نەنێرێ.

واتە هەڵای لابردنی پاشەکەوت، کە رەنگە بریاری لابردنەکەی بدرێت و بۆ ماوەیەکیش لاببرێ، بەڵام نیەتی پشت مەسەلەکە بۆ شەحن کردنی خەڵکە، تا بەخەڵک بڵێن( نەوتمان نەداو توانیمان موچە بێ پاشەکەوت بدەین)، بەڵام کە نەوت نەدرایە بەغدا، رەنگە بە دوو مانگ مامەڵەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تێک بچێتەوە و بودجە رابگیرێ لەبەغداوە.

بۆیە نیەتی پشت بریاری لابردنی پاشەکەوت، شەحن کرڕنی خەڵک و نەدانی داهاتی نەوتە بەبەغدا، کە ئەمە یاریەکەی زۆر مەترسیدارە یەقوتی خەڵک 
هۆکارێکی تری پشت پەلە کردن لە بریاری لابردنی پاشەکەوت، بۆ ئەوەیە ئەم پرسە بۆ کابینەی داهاتوو جێ نەهێڵرێ، چونکە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان و پارتی لەسەر کابینەی داهاتو چاکسازی و لابردنی پاشەکەوتە.

دەویسترێ ئەم پرسە پێشوەخت بریاری لێ بدرێت تا وا نەخوێنرێتەوە، ئەم بریارە لەبەر رێککەوتنەکان دراوە.

1327 جار خوێندراوەتەوە
08/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە