Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی جلی كوردیی له‌ حكوومه‌تی كوردییدا !

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر



دوێنێ‌ (10/3/2019)ز، ڕۆژی جلی كوردیی بوو! به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌ هێنده‌ به‌شتی نا لۆژیكیی‌و بێ‌ مه‌عناوه‌ ڕاهێنراوه‌، سه‌ری له‌شتی سه‌یر سوڕنامێنێ‌!.

ئه‌گه‌رنا شتێكی زۆر نا ماقووڵه‌ له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی كوردییدا، ساڵی ڕۆژێك بۆ پۆشاكی كوردیی دابنرێ‌، وه‌ك چۆن یادی مرۆڤێكی كۆچكردوو ده‌كرێته‌وه‌.

حه‌یف‌و مخابن نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سایه‌ی سیكۆلاریزم‌و لبڕالیزمدا هێنده‌ له‌ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆی “ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی” دوور خرابێته‌وه‌، وه‌ك یادكردنه‌وه‌ ساڵی ڕۆژێك به‌رگه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بپۆشێ‌‌و، به‌پۆشاكی فه‌ڕمیی (رسمی)یش دانه‌نرێ‌ له‌كاتی ده‌وامكردن له‌ دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تدا!

ئنجا ئه‌گه‌ر دوای كه‌متر له‌ سی (30) ساڵ حوكمی حیزبی سیكۆلاریست ئه‌وه‌ حاڵمان بێ‌، تۆ بڵێ‌ی پاش چه‌ند ساڵی دیكه‌، هێنده‌ گه‌شه‌ (تگوّر) نه‌كه‌ین‌و، نه‌وه‌ی نوێ‌‌و تازه‌مان هێنده‌ نه‌گۆڕێ‌، كه‌ پێویست بكات ساڵی ڕۆژێكیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی زمانی كوردیی دابنرێ‌؟!

بۆیه‌ش پێشینان گوتوویانه‌: سه‌رچۆپی بده‌ ده‌ست گامێشێ‌، بۆلای كادێنێ‌ ده‌یكێشێ‌

 

عـه‌لـی بـاپـیـر
4/ ڕه‌جه‌بی/1440كـ
11/3/2019ز
هه‌ولێر

568 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە