Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایا پارتی ئەتوانێت مۆركی خۆی لە كوردستان بدات؟

کەمال محەمەد


سەرجەم نیشانەكان ئاماژە بەوە ئەكەن كە پارتی  كار بۆ ئەوە ئەكات كۆی سیستەمی سیاسی و ئابوری و دەسەڵاتە رەهاكان و تەنانەت پەیوەندییە دیبلۆماسی و بریارە چارەنوس سازەكانی هەرێم  بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە ،ئامانج لەمەش هێشتنەوەی دەسەڵاتە بنەماڵەییەكەیەتی بۆ مەودایەكی درێژ ،هەربۆیە جیاواز لە هێزە سیاسییەكانی دیكە  كەش و زەمینە بۆ خۆی دەرەخسێنێت بۆ بون بەهێزی سەرەكی هەرێم  ئەگەر لەرێگەی ساختەی هەڵبژاردنەوە بێت یان رێكەوتنەوە لەگەڵ هەر هێزكی دیكە ،ئەمەیە جیاوازی پارتی لەگەڵ هێزەكانی دیكە ،كاتێك چەمك و تێڕوانینی هەڵەی هێزەكان سەبارەت بە پارتی خۆی لەو بۆچونەدا ئەبینێتەوە كە هەمیشە وایان داناوە هاوبەشی برا گەورە بن كە پارتییەو هەربۆیە بون بە هێزیكی ئەلتەرناتیڤیان بەرامبەر بە پارتی بۆ خۆیان بە نمونە دانانێن، لەگەڵ ئەوەی یەكێتی و پارتە سیاسییەكانی دیكەی وەك گۆڕان لەبنەرەتدا ئەركیان پێشخستنی مۆدێرنێتەی سیاسی و هێزێكی ركابەری ئەڵتەرناتیڤە بەرامبەر بە پارتی، بەڵام نەیانتوانیوە ڕۆڵی سەرەكی بۆ ئەو مەبەستە بەدەست بهێنن.

تەكتیك و پلانە سیاسییەكانی پارتی ئەوە دەخاتە روو كە ئەم هێزە پرەنسیبەكانی بەرنامەكانی بە كامە هێز و ئامراز و ئاراستەی ستراتیژییەوە  جێبەجێ دەكرێن بۆ ئەوەی هێزی ئایدۆلۆژی و سیاسی و رێكخستنەكانی لەو ئاستەدا بێت كە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە لە دەستی خۆیدا بێت، ئەگەر لە خولەكانی پێشوی پەرلەماندا وێڕای ئەوەی پارتی بڕوایەكی جدی و راستگۆیانەی سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەكان  و هەمواری یاسای سەرۆكایەتی و چەندین پرسی گرنگی دیكە نەبوە ،ئەوا لە ئێستادا بۆچونی گۆڕاوەولە هەمو كات زیاتر بڕوای بەم دامەزراوە هەیە، ئەمە بەهۆی ئەوەوە نییە كە پارتی تەسلیمی سیستەمی پەرلەمانی بوبێت كە بزوتنەوەی گۆڕان وەك دەستكەوتێك بانگەشەی بۆ ئەكات، بەڵكو بەهۆی كۆی كورسییەكانێتی كەلەگەڵ كورسییە كۆتاكان ئەتوانێت تەواوی ئەو یاسایانە تێ پەرێنێت كە ویستی پارتی لەسەر بێت یان بە پێچەوانەاوە.

یەكێك لە ئەنجامە گرنگەكان كە پارتی بەدەستی هێنابێت هەمیشە ناكۆكی نێوان هێزەكانی سلێمانی بوە كاتێك ئەم هێزانە نەیانتوانیوە  هێزی خۆیان لەدەست بەسەرداگرتنی كۆی سەرۆكایەتییەكان و جومگە هەستیارەكان لەلایەن پارتییەوە كە نەخشەرێژ كراوە بەرەو بنەماڵەیی بكەن بە رێگرییەك، بە وتەیەكی دیكە ئەوەی دەسەڵاتی پارتی بەهێز كرد لەرابردودا یەكێتی بو كاتێك لەرێگەی ئەم هێزەوە پارتی دەستی بەسەرسەرۆكایەتی و ئابوری هەرێمدا گرت، بەبێ ئەوەی خودی یەكێتی ببێتەهێزێكی بەشداربوی راستەقینە لە حكومەت و پلاندانانی سیاسەتی هەرێمدا.

بەبڕوای من هەڵپەساردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەڵگرتن و لابردنی بەردێك بولەلایەن گۆڕانەوە كە كەوتبوە سەر رێگای سیاسەت و دەسەڵاتەكانی پارتی ،لێ هەر ئەو یاساییە كە پارتی بۆ چارەسەری كێشەناوخۆییەكانی خۆی و دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان كور و برازاكانی بارزانیدا بەكاری ئەهێنێت وبەرزترین یان زۆرترین رادەی دەسەلاتیان بەسەر بنەماڵەكەی خۆیان دابەش ئەكەن، كەوایە پارتی هەم سیاسەت لەگەڵ هێزەكانی دیكەدا ئەكات و هەمیش هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەكانی نێو خۆی ئەدات لەرێگای سەپاندنی شكست بەسەر بەرامبەرەكانی ،بە پێچەوانەی هێزەكانی دیكەوە كە كێشە ناوخۆییەكانی خۆیان لەچارەسەرییەوە بۆ لێكترازانی زیاتر ئاراستە ئەكەن. 

پارتی باش ئەزانێت كە پێدانی ئەو پۆستانەی بەگۆڕان دراون بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن نییە، بەڵكو لەپێناو بە دەستهێنانی مەشروعیەتێكی زیاترە لەو پەرلەمانەی كە بەدڵی خۆی وێنای كردوە لەدەرەوەی یەكێتی، لێرەدا دو ئامانجی یەكێكیان لابردنی یەكەم مەترسی هێزی ئۆپۆزسیۆنی  و نەهێشتنی نرخ و پێگەكەیەتی دوەم وەك ئاماژەیەك بەگوێی یەكێتی ئەدات كە دەبێت پابەند بێت بەو بەشەی كە بۆی دانراوەو ئەبێت دان بە كۆی دەسەڵاتەكانی پارتی بنێت بەپێی یەكەم هێزی براوە بە جیاوازییەكی زۆرەوە.

سیاسەت و سەركەوتنەكانی پارتی  زۆر جار بوە بە شكست بۆ ئەو هێزانەی نزیك بون لێیەوە، واتە پارتی بە یارییە سیاسییەكانی چەندە گرنگی بە دەستكەوت و باڵادەستی خۆی دابێت هێندەش كاری لەسەر لاوازی بەرامبەرەكەی كردوەو دەنگی ناڕازی زیاتری لەناو لایەنگرانی ئەو هێزانەدا زیاتر كردوەو كاریگەری نەرێنیشی بەدواهاتوە، ئێستا جۆر و رەنگی هێزەكان گۆڕاون دوێنێ یەكێتی و ئەمڕۆ گۆڕان، بەڵام هێشتا پارتی بەردەوامە لەسەر جێ پێقایم كردنی خۆی لە سیاسەت و حكومڕانی و هێشتنەوەی پۆستەباڵاكان لای بنەماڵەی بارزانی.

گەرانەوەی كۆی پرس و گفتوگۆكانی لایەنەكان بۆلای بارزانی رەنگە ئەو ویستەی بنەماڵەی بارزانی زیاتر بكات كاتێ بارزانی بە مەرجەعی باڵای كورد بناسێنرێت ،پرسیارەكە ئەوەیە ئایا پارتی دەستی بەسەر كام پۆست و نوێنەرایەتییە نەگرتوە كە پەیوەندی راستەوخۆ و گرنگی بە لایەنی دیبلۆماسی هەرێم و ئابوری هەرێم نەبێت؟

یان ئایا ئەركی هێزەكانی دەرەوەی پارتی بەهێزكردن و ئاوەڵاكردنی زیاتری دەستی پارتییە بەلێدانی مۆركی خۆی ،یان گەرانەوەیە بۆ هەرێمێكی دیموكرات و ئامادەكردنی رەشنوسی دەستورێك كە دور بێت  لەبەسولتانیزمكردنی لەلایەن پارتییەوە كە مەترسییەكی گەورەیە بۆ ئێستاو داهاتوی پرسی دیموكراتی و سیاسەتێكی دیموكراتیانە.

255 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە