Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارەساتەكەی مزگەوتی نووری نویزیلەنداو چوار سەرنج

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر



 


1-     بێگومان ئەو قەتڵعامەی مزگەوتی نوور “لە: 15/3/2019زدا” كارێكی تیرۆرستانەبوو بەئیمتیاز، كەواتە ئەویش بەدرۆخەرەوەیەكی دیكەی ئەو بانگەشە كینە لەدڵانەیە، كە دەیەوێ‌ تیرۆر لەسەر ئەهلی ئیسلام قۆرخ بكات!

بۆیەش دەڵێم: كارێكی تیرۆرستانەبوو بەئیمتیاز، چونكە بێگومان بەئامانج گرتنی خەڵكی سیڤیل‌و لاشەڕ، هەر تیرۆرو تاوانە، بەڵام بۆ كەسێك كە دەوڵەتی هەیە، بەرانبەر بەكەمینەیەكی پەنابەر، یان بەمیوان دانراو، تیرۆرو تاوانێكی گەورەترە.

2-     مایەی دڵخۆشیی‌و دڵدانەوەی هەموولایەكیش بوو كە حكوومەتی نویزیلەندا بەسەرۆك وەزیرانەكەشیەوە، خاوەن هەڵوێستی ئەرێنییانەو بەرپرسانەو هاوخەمانەبوون، بەتایبەت كە ئەمڕۆ: (15/ ڕەجەبی/1440ك – 22/3/2019ز) بەشداریی نوێژی هەینی مسوڵمانانیان كردو، لەسەرجەم تەلەفزیۆنەكانی وڵاتیشەوە مەڕاسیمی نوێژی هەینیان پەخش كرد!

بێگومان ئەو هەڵوێستە، جێگای سوپاس‌و پێزانین‌و دەستخۆشییە.
3-     هەمیشە كەسانێك كە خۆیان بە بەهێز دەبینن‌و گرێی هەستكردن بە ناتەواویی (عقدة الشعور بالنقص)یان نیە، سەماحەت‌و سینە فراوانیی‌و خاكیەتیی لەگەڵ بەرانبەرەكانیاندا، دەنوێنن، بێ‌ ئەوەی هەست بە سەغڵەتیی (حرج) بكەن “وەك حكوومەتی نویزیلەندیی كردی” بەڵام ئەوانەی بێهێزن “لەڕووی مەعنەویی، یان ماددیی، یان هەردووكیانەوە” پێیان وایە بۆ ئەوەی بە بەهێز دەربكەون، دەبێ‌ هەمیشە “لەگەڵ ئەوانیدیكەدا” گرژ (مُشَنِّج)و داخراو و دەمارگیر بن!

4- پێم وایە هەرئەوەش هۆكاری ئەوەیە كە چەند جارێك بیستوومە كەسانێك كە بەحیساب باسی ئیسلام بۆ خەڵكی دەكەن! ڕەخنەیان لەو قسەیەی بەندە گرتوە كە گوتوومە: مرۆڤەكان هەر ئایین‌و بیرۆكەیەكیان هەبێ‌، لەڕووی مرۆڤایەتیی‌و ڕەچەڵەك (نسب)ەوە، خوشك‌و برای یەكدی‌و زادەی باب‌و دایك‌و خێزانێكن، وەك خوا “عز وجل” فەرموویەتی: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ۚ…) النساء -1-.

هەروەها هەربۆیەش خوای كاربەجێ‌ بۆ هەركام لە پێغەمبەران: (نووح‌و، هوودو، صاڵح‌و، لووط) “علیهم الصلاة والسلام” وشەی برایان (أخوهم)ی لەگەڵ گەلە بێبڕوایەكەیدا، بەكار هێناوە: {كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ الْمُرْسَلِينَ (105) إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ (106)}…{كَذَّبَتْ عَادٌ الْمُرْسَلِينَ (123) إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ (124)}…{كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ (141) إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَالِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ (142)}…{كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ الْمُرْسَلِينَ (160) إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ (161)} الشعراء، كە بێگومان مەبەست برایەتیی نەتەوەیی‌و ڕەچەڵەكیی‌و مرۆڤایەتییە ئەگەرنا برایەتیی ئاینییان نەبووە!
بەهیوای ئەوەی هەموولایەك هەوڵبدەین هەرچی زیاتر: قووڵترو فراوانتر لەئیسلام تێبگەین‌و، خۆشمان بەرینە ئاستی بەرزی ئیسلامەوە، لەڕووی هەڵس‌و كەوت‌و هەڵوێست‌و مامەڵەمانەوە، لەگەڵ غەیری خۆماندا، تاكو خاڵ بۆ ئیسلام تۆمار بكەین، نەك خاڵی لەسەر تۆمار بكەین‌و، ڕووی گەشی ئیسلام پێشانبدەین، نەك بەكرچ‌و كاڵیی‌و نەزانیی خۆمان، بیبێزرێنین‌و ناشیرینی بكەین.


عـەلــی بــاپــیـر
هەینی: 15/ڕەجەب/1440كـ
22/3/2019ز
هەولێر

327 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە