Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەدیلی گۆڕانكاری لەناو حزبدا چەقبەستنە !

دیاری محه‌مه‌د



گۆڕانكاریكردن لەشێوازی كاركردن‌و مەرج‌و رێوشوێنەكانی ئەندام لەهەر حزبێكداو سودوەرگرتن لەئەزموونی بەتەمەنەكان‌و وزەی گەنجان تاڕاددەیەكی زۆر بڕیار دەدات كەئەو حزبە پێگەی جەماوەریی لەچ ئاستێكدا دەبێت، لەو روانگەیەشەوە ( كۆمەڵ) كەلەسەرەتای گەورەبووندایەو پلە بەپلە بەرەو بنیاتنانی قوڵاییەكانی پێگەی خۆی لەناو جەماوەری گشتیدا دەدات، پێویستە بەوریایی‌و داناییەوە هەنگاوی نوێ هەڵبگرێت بەرەو گۆڕانكاری، بەتایبەتیش لەسەروبەندی نزیكبوونەوەی كۆنگرەدا.

ئەو هێزانەی بەسەختی گۆڕانكاری لەخۆیاندا دەكەن لەقۆناغەكەی خۆیان جێدەمێنن‌و ناتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانەكانی دەوروبەریان بگونجێنن.
ئاینی ئیسلام پانتاییەكی فراوانی بۆ عەقڵی مرۆڤەكان جێهێشتووە كەدەتوانن بەپێی كات‌و بارودۆخەكان خۆیان بگونجێنن، بەمەش رەنگە لایەنە سیاسیە ئیسلامیەكان بتوانن بەئاسانی گۆڕانكاری لەشێوازی كاركردنیاندا بكەن.

ئەو گۆڕانكارییانەی پێویستە بكرێت سەرەتا دەبێت لەناوخۆوە دەستپێبكەن كەئەویش لابردنی ئەو كۆسپانەیە كەرێگرن لەبەردەم گەشەكردن‌و فراوانبوونی ئاسۆیی حزب. ئەگەرچی كۆمەڵ یەكێكە لەو حزبانەی هەرلە سەرەتای دامەزراندنیەوە گۆڕانكاریی زۆری ئەنجامداوە، بەڵام پێویستە گۆڕانكاریی زیاترو بەپەلەتر بكات لەڕووی كارئاسانیكردن لەمەرجەكانی وەرگرتنی ئەندام‌و كرانەوە بەسەر سەرجەم چین‌و توێژەكانی كۆمەڵگادا‌و گۆڕانكاری لەناوی حزب‌و ئامانج‌و دروشمەكانیدا.

باشتروایە مامەڵەكردنی حزب لەگەڵا خەڵكی بەگشتی لەسەر بنەمای مرۆڤبوون‌و وەك دەسەڵاتیش هاوڵاتیبوون بێت نەك دابەشكردنی ئایدۆلۆژی‌و رەگەزی.


311 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە