Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مەگەر خەڵکیش هەر ئەمەی ناوێت؟!

عەبدولستار مەجید







هەر هێزێکی سیاسیی، ئازادە لە شێوازی حزبایەتی و ئاراستەی سیاسەتکردن و مامەڵە و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی دیکە.
ئێمە بۆیە چەند هێزێکی جیاوازین لە قەوارەی سیاسییدا، دیارە جیاوازیشین لە دید و دونیابینی و ئایدیا و .. هتد.



بۆیە زۆر ئاساییە کە هەریەکەشمان سیاسەتی جیاواز و بڕیاری جیاوازمان هەبێ گرنگ ئەوەیە هەر بڕیارێک بدەین، بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ئەو مەبادیئە ئینسانییانە لەبیر نەکەین کە بۆی دروستبووین و کارمان بۆ کردووە !


نە ئێمەمانان وەک هێزی سیاسیی، نە خەڵکی کوردستانیش، کەسمان تاقەت و حەوسەڵەی ناکۆکیی و دژایەتیی و شەڕە قسەمان نیە، ئەگەر دەرفەت هەبێ بۆ ڕەخنە لە ئەدای خراپی ٢٨ ساڵی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان کە دوو حزب لێی بەرپرسن، چی مەعقولە هێزەکانی تر لەسەر ئەوەی لە هەنگاوێکدا لەوانی تر جیاوازترە، بکەونە شەڕە قسە و لەولاشەوە ئیعلامی دابەستە و سێبەری ئەملاولا خەریکی خۆشکردنی فیتنە و ناکۆکیی و شەڕە قسەی نێوانیان بێت؟!


ئێمە وەک کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە یەکگرتووی ئیسلامیی، لەوانی تریش جیاوازن ئەوانیش لە ئێمە جیاوازن، بەڵام هونەر لە مامەڵەکردن و هاوڕێیەتی و پێکەوەییدایە بەو جیوازییانەوە.


جا ئەمە ئەکرێ هەرکاممان جیاوازبووین، یان بڕیارێکی جیماندا ئیتر ئەوانی تر بکەونە گیانی و لە پشتی دەیان پەیجی ساختەوە کەسایەتیی سیاسیی و مەعنەوی بشکێنن؟!


لە ڕاستیدا ئەمە ڕەفتارێکی قێزەونە و ئێمەمانان نابێ چاولێکەری ئەتوار و ڕەفتاری لەوجۆرە بین، لەبری ئەوە هەمووان پشتی یەکتر بگرین لەپێناو ئەو ئامانجانەی ساڵانێکە دەستی یەکتریمان لە پێناویدا ناوەتە دەستی یەک.


ڕونتر بڵێم; گۆڕان هێزێکی سیاسیی سەربەخۆیە خۆیان بەرپرسن لەو بڕیار و قەناعەتە سیاسییانەی هەیانە، تەمەننا دەکەین ڕێکەوتن و چوونە حکومەتیان بەخێر و خۆشیی بۆ خەڵک تەواو بێت و ئەوانیش و پارتیش عیبرەتیان لە ناکۆکیی و هەڵەکانی ڕابردوویان وەرگرتبێ .
مەگەر خەڵکیش هەر ئەمەی ناوێ؟!


لە کۆتاییدا ئێمە لانیکەم وەک کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، خاوەنی دید و دونیابینی و ئەخلاق و مەبدەئی سیاسیی و ئبسلامیانەی خۆمانین، هەروەک خەریکی کار و پرۆژە سیاسیی و ئیسلامییانەی خۆشمانین، نە دەبینە بەشێک لە ناکۆکی و شکاندنی بەرامبەرەکانمان، نە جیاوازبوونیش بە تاوان و هەڵە دەزانین، لەو چەندین ساڵەشی کاری هاوبەشمان کردووە، بایی ئەوەندە لەیەک تێگەیشتووین کە ڕێزی یەک بگرین!

343 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە