Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

(پەیوەندی)کردن و (ئارامیی)

هێمن عه‌بدولقادر



بەشی هەرە زۆری کێشەکانی مرۆڤ لە (پەیوەندی)کردن له‌ گه‌ڵ خودی خۆی و لە (پەیوەندی) گرتن لەگەڵ ئەوانی دیكه‌دایه‌، مرۆڤ کاتێک نازانێت چۆن پەیوەندی لەگەڵ خۆی بکات، تووشی ئازار دەبێت، کاتێک نازانێت چۆن لەگەڵ ئەوانی دیكه‌دا پەیوەندی بگرێت،  بێگومان خودی خۆیی و ئەوانی دیكه‌ش توشی ئازار دەکات.


پەیوەندیگرتن هونەرە

ئەمڕۆ لەسەر ئاستی دنیا، کۆمپانیا و زانکۆکان فێری هونەری پەیوەندیگرتنت دەکەن، بەڵام ئەو پەیوەندییە سروشتی نییە و دروستکراوە، ئامانج تێیدا بەرژەوەندییە، ریکلام هەمیشە بەشێکی زۆری فریودانە پەیوەندیگرتن نییە، بۆیە لە هەر کاتێکدا دەشێت لە دەستی بدەیت.

ئەوانەی کە ئێمە ناومان ناون دڕندەکانی ناو سروشت، تەنها لە کاتی برسێتیدا نیگەرانن، لەتەواوی کاتەکانی دیكه‌دا لەسەرخۆن، چونکە ئەوان "هیچ پەیوەندییەک ناگرن تەنها ژیان دەکەن"..


ئەوان نیگەرانی ئەوە نین کە لە نیگاهی خەڵکدا چۆن دەنوێنن، تەنها مرۆڤە کە نیگەرانی ئەوەیە چۆن پەیوەندی لەگەڵ بگرن، یان پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی دیكه‌ بگرێت.


بڕوانە ئۆشۆ وتەنی:" هەنگ پەیوەندی بە هەموو گوڵێکەوە دەکات ئەوەی بەکەڵکی هات پەیوەندی لەگەڵ دەگرێت و ئەوەی بەکەڵکی نەهات بە ئارامی جێیدەهێڵێت، گوڵەکانیش بە نیشتنەوەی هەنگاکان لەسەریان، جگە لەوەی جوانترن دەردەکەون، بە پەیوەندییەکەش دڵخۆشن، چونکە هەنگه‌كان هیچ کاتێک وێران کاری ناکەن، ئەوەی پێویستیانە لەو پەیوەندیە وەری دەگرن و شێوەی گوڵەکە تێک نادەن، بەمە دەوترێ هونەری پەیوەندی گرتن، ئه‌گه‌ر گوڵـێـکت خـۆشویـست و پەیوەندییەکە ئەوە نییە کە لێی بکەیتەوە و بەدەستەوە بێت، ئەگەر گوڵێکت خۆشویست ئاوی بدە و لـێـی مـه‌کـه‌ره‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ لـێــت کرده‌وه‌ ده‌مرێــت .. کــۆتــایـی دێـنی به‌وه‌ی خــۆشــتده‌وێــت، پەیوەندییەکە دوای چەند سەعاتێک دەپچڕێت".

پەیوەندیگرتن و خــۆشــه‌ویستی به‌ مــانــای خــاوه‌نداریــه‌تـی نایه‌ت، خــۆشه‌ویستی مــانای پــێــزانین و هه‌ستپێکردن و نرخ زانینه‌.

بەشێوەیەک بژی ئازارت بۆکەس نەبێت، تا نەبیتە سەرچاوەی ئازاردانی خۆت..

بڕێکی زۆری نائارامی مرۆڤ، لە هەڵەی پەیوەندی (گرتن) دایە، لەبەر ئەوە هەر هەڵەیەک کە لە پەیوەندیگرتندا ئەنجامی دەدەیت، پێش ئەوەی زیان بە بەرامبەرەکەت بگەیەنیت، بڕێکی زۆر لە ئارامی خۆت لە ناو دەبەیت..


نوقتە سەری دێڕ ... 

272 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە