Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

من پێشنیازی روژی‌ ژینگەی کوردستانم کرد

دارا موحه‌ممدد ئه‌مین

ئەمڕۆ 16 نیسان روژی‌ ژینگەی‌ كوردستانە. 
جێگای‌ شانازیه بو من وەك یەكەم وەزیری‌ ژینگه ی‌ هەرێمی كوردستان پێشنیازی دانانی‌ روژی‌ ژینگەی کوردستانم کرد و داواکەم بردە پەرلەمان و دواجار پەرلمانی‌ كوردستان پەسندی‌ كرد.
ژینگه ڕوبەڕوی ویرانكاری‌ و مه ترسی‌ بوته وه، مه ترسیه كانیش روژ به روژ گه وره ده بن. 
خه می‌ ژینگه زور گه وره یه به داخه وه به رپرسانی‌ ئەم وولاته هه ستی‌ پی‌ ناكه ن وە خۆیان بە خاوەنی نازانن به لام پیسی‌ ئەکەن وێرانی ئەکەن سامانی سروشتی کوردستان کە مولکی نەوەی داهاتوشە هەموی تاڵان کرا و هیچی پێ بنیات نەنرا. 
ده بوو ئه مرو هه موو ولاتی‌ من به پەرلمان و حكومه ته وه ئه م روژه به رز رابگریت، وه بزانیت كیشه ژینگه ییه كانمان چین؟ چون چاره سه ریان بكه ین؟ مەخابن كه به رپرسانی‌ وولاته كه م نازانن ژینگه ی‌ ئیمە واته كوردستان، ژینگه ی‌ ئیمه واته ئاو و هه واو خاك، واته سامانی‌ سروشتی‌ وولاته كه م، كه قوتی‌ هه موانە نەک تنها هی پرسەكان و مافیاکان، نرخی‌ وولات جوانی‌ وولات زینده گی‌ وولات له ناو ژینگه دا یه. دەبێ ئیمه روژانه كار بو ژینگه بكه ین نه ك سالی‌ روژیك و روژەکەش هیچ، هیوادارم ئەم روژه هەموومان گرنگی‌ ئه و پرسه بزانین و كاری‌ بو بكه ین و سیسته می‌ ژینگه پاریزی‌ كاراتر بكریت و ده سه لاتی‌ زیاتری‌ هه بیت و بودجەیه كیش ته رخان بكرێت بۆ لیكولینەوه ژینگەییەكان و ئەو پڕۆژانەی‌ خزمەت به ژینگه ی‌ كوردستان ئەکەن.

دارا محه‌ممه‌د ئه‌مین، یه‌كه‌مین وه‌زیری‌ ژینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ پشكی‌ كۆمه‌ڵ

238 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە