Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانشێت نەما!

ستران عه‌بدوڵا


مانشێت نەما رۆژنامەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت بیڵێن، سەپتایتڵ نەما تەلەفزیۆنەكان نها و بلەز و ئێستا و پاش كەمێكی تری خۆیانی پێگەرم بكەنەوە. ئەم حاڵە ئێمەشی گرتۆتەوە لە كوردستانی نوێ. هەڤاڵانی بەشی هەواڵ هەرچی سەلیقەی رۆژنامەنووسی هەیە بەكاریان هێنا لەسەر دواساتی دانوستانەكان. بەتایبەتی ئەمە بۆ رۆژنامەی بەرپرسیار و حزبی قورسترە كە دەبێت بەسەر پردی باریكی سیرات و تاڵە دەزووی (راستیی وتن و بەرپرسیاری وتن)دا تێپەڕ ببێت. وابێ كە پەیامی بێ ئومێدنەكردن بە خەڵك بگەیەنیت و لەدووتوێیدا راستیش بڵێی بێ ئەوەی بیشاریتەوە.

هەموو شتێك لە تەسریح و تەحلیل و تەعلیق، لە شرۆڤە و پڕۆژە وترا و ئیتر هیچ نەماوە مەراسیمی ئیمزا و پێكهێنانی حكومەت نەبێت.
راستە كە سەد ساڵی گفتوگۆ و دانوستاندن باشترە لە سەد دەقیقە شەڕ و ناكۆكی، بەڵام ئەوەش راستترە كە كاری خێر تا زوو بكرێت، باشترە. كاری حكومەتێكی تازە كە لایەنە سەرەكییەكان لەسەری پێكبێن، كارێكی خێرە بەتایبەتی ئەگەر لەم هەلومەرجەدا بێت كە ئیستحقاقاتی كوردستانی دوای ریفراندۆم و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە رێكخستنی پەیوەندییەكانی كوردستان و بەغدا، ئەركی قورس بخاتە سەر شان.
راستیی ئەوەیە كە سێگۆشەی پێكهاتنی حكومەت لە یەكێتی و پارتی و گۆڕان و پێویستیی ساغكردنەوەی ئەركەكانی هەریەكەیان هەر لە سەرەتاوە خۆی نمایان كرد. گرێدانەوەی ئەم سێگۆشەیەش بە:

-كوردستان لە ناوخۆ
-كوردستان لەگەڵ بەغدا
-كوردستان بۆ پێكهاتن لەسەر كەركوك
باشترین بژاردە بوو. پاكێجەكەی یەكێتی-ش هەر لەسەرەتاوە وای دەوت، ماباقی شتەكانی تر لە كورسی و ئیستحقاق و بەشی هەرلایەك، وردەكاریی ئەسڵی مەسەلەكەن.

لە مێژە دیزاینی پڕۆسەی سیاسی وا جێگیر بووە كە لابۆرییە بە قەبارەی ئایقۆنەكان و شێوەیان، باریكی و پانیی هێزەكان هەرچۆنێك بن، دواجار ئاوەكە لە یەك ئاستدا دەوەستێت.
لەبەرئەوە با كابینەی نۆ بێت و خولێكی تری حوكمڕانیی كوردستان ببینین، بە دەرس و دەوری هەر لایەنێكەوە كە داخۆ چی لە هەگبەدایە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك لەم هەلومەرجەدا؟

ئیتر با مانشێتەكانیش بۆ هەواڵی تر تەرخان بن.

360 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە