Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لێکەوتەکانی توند بوونی گرژی نێوان ئەمریکاو ئێران بەرەوکوێ؟!

ئیبراهیم موحه‌مه‌د

زۆر رەهەندی جیاوازهه یە بۆ ئەوەی هەڵوێستەی لەسەر بکرێت لەم گرژیەی ئێستای پەیوەندییەکانی ئیران و ئەمریکا بەڵام ئەوەی جێگەی گرنگی دانی بەندەیە بریتی یە لە و لێکەتانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی دێنەبوون.

بەکورتی ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبینرێت پەیوەستە بە جیاوازی سیاسەتی ئەمریکاو روسیا لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگە کێشە و قەیران وململانێ نێودەوڵەتی یەکان و ئەمەش زۆر بەڕوونی لەشەری سوریا و جەنگ دژی داعش و بابەتی ووڵاتانی ئەوروپا و...هتد دەبینرێت . لەم نێوەندەشدا رۆڵی ئیران زۆر بەرچاوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا بەهێزە و سودی لە جیاوازی دیدگایە وەرگرتووە کە لە نێوان ئەو دوو زلهێزەدا هەیە. بۆ یە لێرەوە دەتوانێن ئەوە ببینین کە توند بوونی گرژی نێوان ئیران و ئەمریکا روسیا بێ هەڵوێست ناکات و ناشتوانێت دەوڵەتێکی وەکو ئیران کە لەسوریادا لەیەک بەرەدابوون و لەشەڕی دژی داعش هاوپەیمان بووبن بەئاسانی لە قەیرانەدا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیراندا سفر کاتەوە. بۆیە ئیران بۆ روسیا گرنگی خۆی هەیە و ئیرانیش دەزانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. (ئەمە یەکێکە لەرەهەندەکانی کاریگەربوو بەو قەیرانەی کەئیستا دەگوزەرێ و رەهەندی تریش بوونی هەیە).

لەسەر ئاستی هەرێمایەتی ئیران دەوڵەتیکی داخراو نی یە ئەو ڕژێمە لە سەرەتای هاتنە دەستەڵاتیەوە تا ئێستا (تصدیری پوره‌) دەکات وئەوەش بەڕوونی لە لوبنان و سوریا و یەمەن و عێراق دا دەبینرێت. بۆیە لەم ئاڵۆزیەدا ئەمریکا باش دەزانێت حوسیەکانی یەمەن مەترسین ، حزب الله لوبنانی هیچ نەبێت کێشە بۆ هاوپەیمانەکەی ئەمریکا دروست دەکات، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئیران لە عێراقدا مەترسی جددین بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی لە عێراقدا. هەر ئەمەش وای کرد مایک پۆمپیۆ بەزووی بگاتە عێراق و بەرپرسە عێراقیەکان ئاگادار بکاتەوە لەسەر بوونی مەترسی جددی لەسەریان لەعێراق و لەروودانی هەرشتیکی نەخوازراودا وەلامی توندیان دەبێت و دەبێت عێراقی یەکان لەمە تێبگەن.
لەسەرو ئەمانەشەوە دەنگۆی راگەیاندنی لیستێکی رەش لەلایەن ئەمریکاوە کە حزب و گروپی چەکدار و کەسایەتی نزیک لەئیران لەعێراقدا لە خۆدەگرێت دزەی کردوە و باند کردنی ئەوانەی لەو لیستەدان جۆرێک لە هاوکێشەی سیاسی لەعێراقدا ئاڵۆز دەکات. چونکە زیاتر شەیعەکان جێگەنفوزی ئیرانی یەکانن و لەو حاڵەشدا سوننەکان زیاتر دەبنە جێگەی گرنگی پێدانی ئەمریکیەکان و دەوڵەتانی کەنداویش بەتایبەت سعودیە و ئیمارات پشتگیریەکی تەواوی ئەم بابەتەن. 

ئاڵۆزی زیاتر لە ململانێ یەدا کاریگەری زۆر خراپی دەبێت بۆ عێراق و ناوچەکە و رووبەرووی بارودۆخێکی نەخوازراوی دوور مەودا دەبێتەوە، هەرچەندە سعودیە و ئیمارات کاری جددی دەکەن کە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بێت چونکە پێیان وایە ئیران لاواز دەبێت و ئەو گروپانەش کە ئیران پشتگیریان دەکات و پەیوەندیان لەگەڵ ئیران هەیە لاوازدەبن. لەبەرامبەریشدا ئیران بە جوڵاندنی حوسیەکان لە یەمەن و جێگیر کردنی موشەکەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی لەعێراق مەسجێک دەدات بەئەمریکا کە مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانت تەنها لەیەک شوێن و دەوڵەتێک نی یە بەڵکو لەهەموو ئەوشوێنانەی کەمن هەم مەترسیم بۆ سەر بەرژەوەندیەکانتان.

دەرئەنجام ئەوەمان پێدەڵێت کە بارودۆخێکی هاتۆتەپێش لێکەوتەو کاریگەری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی گەورەی هەیە کە پێویستی بەلێکۆڵینەو ەو تۆیژینەوەی جددی هەیە.

405 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە