Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

تۆفیق كەریم


ڕەنگە پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی وەك چۆن كەسایەتییەكی هەڵكەوتوو بوو، بە هەمان شێوە لەو كەسایەتیە دەگمەنانە بوو كە بە عاقیبەت خێر ناو ببرێت، راستە ئەو لە شەستەكانی سەدەی رابردووەوە بە توندی دژایەتی كرا لە لایەن هاوزمانانیەوە، چەندین جۆر تۆمەتی لادان و دوور لە خوایی درایە پاڵ تا كوردستانیان پێ جێهێشت و لە بەغدای پایتەختیش وازیان لێنەدەهێنا، بەڵام دوای ئەوەی ئەو بلیمەتی خۆی سەلماند، و لە ئاستی عێراق و جیهانیشدا راو بۆچوونەكانی بوونە مادەی زانستی و دەوڵەتان لە دارشتنی یاسا و دەستوریاندا پرسیان پێ دەكرد.

خۆشبەختانە بەشێكی هۆشیاری كۆمەڵگەی ئێمەش تێگەشتن پشتگوێخستنی وەها زانایەك خەسارەت و بێ وەفایی و نەزانیشە، بۆیەش بە تایبەت لە دە ساڵی رابردوودا بەڕێزەوە هێنرایەوە هەولێر و وەك مەرجەعێكی یاسایی و زانستی شەرعی مامەڵەی لەگەڵ دەكرا، نوسینەكانی بە شێوەیەكی شایستە كۆكرانەوە و لەچاپدران و نێردران بۆ زۆر ناوەندی ئەكادیمی زانستی و جیهانی، جگە لەوانەش دەیان رێزلێنان و تەقدیری بۆ سازكرا و چەند شەقام و جێگایەك بە ناوی جەنابییەوە ناونران.

ئەم هەڵوێستانەی بەرامبەر جەنابی پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی ئەگەر بەروارد بكرێن بەوەی بەرامبەر مەولانا خالیدی نەقشبەندی و كەیفی جوانڕۆیی و مەلای بێتۆشی و كێ و كێ كران، كە چۆن شاربەدەر كران و تا مردیشن ناویان بە چاكە نەهێنرا و لە وڵاتی غەریبیدا بێكەس و بێ ناز و بێ ناو سەریان نایەوە، بە دڵنیاییەوە دەبێ بڵێین مامۆستای زەڵمی كۆتایی تەمەنی پر خێر بوو.

ئەڵبەت ئەگەر ئێمەش رێزمان لێ نەنایە، كەسایەتی و هەڵكەوتووی ئەو خۆی سەپاندبوو، كۆمەڵگە و ناونەندەكانی دی پێش ئێمە رێزیان لێنابوو، ئێمە تەنها عەیبداری و هەناسە هەڵكێشانەكەمان بۆ دەمایەوە.

ئەو نەك لە ئاستی عێراق و جیهاندا، ئەوەندەی بەس بوو، كە تەرمەكەیان بردەوە بۆ شارۆچكەی خورماڵ، پۆل پۆل ژن و منداڵ و پیر و جوانی دەڤەرەكە هاتبوونە سەر شەقامەكان و بە فرمێسكەوە پێشوازییان لێكرد.

بەڵام دەیڵێمەوە، لەم كۆتاییەی تەمەنیدا، زۆر لە چین و توێژەكانی كۆمەڵگە هەر یەكەو بە شێوازی خۆی رێزیان لە گەورەیی و هەڵكەوتوویی ئەو زانا بلیمەتە گرت، بە دڵنیاییەوە ئەویش بەو رێزگرتنە تەواو شادومان دەبوو، بۆیەش هەقیەتی پێی بڵێین: پیری عاقیبەت خێر.

1801 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە