داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بەخشین‌و خێرخوازه‌كانی‌، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت

عومه‌ر گوڵپی







حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، به‌ دوو دڵییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ برای‌ به‌ڕێزم كاك حاجی‌ فاروق، له‌ پێشكه‌شكردنی‌ كاك ڕێبوار ، یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌خشینمان له‌ شاشه‌ جوانه‌كانی‌ په‌یام په‌خشكرد، شوكر بۆ خوا ئه‌و یه‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌ره‌كه‌ت داربوو، خێرخوازان به‌باشی‌ پێشوازییان لێكرد، ئیتر ڕووباری‌ خێره‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، ده‌یان‌و سه‌دان نه‌خۆش‌و هه‌ژار نه‌وه‌ك چاكبوونه‌وه‌‌و هاوكاری‌ كران، بگره‌ بارودۆخی‌ ژینیان به‌جۆرێك گۆڕا پێویستیان به‌ هاوكاری‌ نه‌ما .

بۆ ئه‌م مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌، به‌رنامه‌ی‌ به‌خشین، به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌وه‌و به‌ پشتیوانی‌ خواو پاشان خێرخوازان ده‌ستی‌ چاكه‌و هاوكاری‌ گه‌یانده‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌ژار، خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، بێ‌ سه‌رپه‌رشتان‌و به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك هاوكاریكردن، كاره‌كه‌ زۆر له‌ جێگه‌ی‌ خۆیدایه‌تی‌ .

هه‌میشه‌ له‌ خاسڵه‌ته‌ باشه‌كانی‌ ئه‌وساو ئێستاش له‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌خشیندا، متمانه‌ی‌ خێرخوازان بووه‌، هه‌روه‌ها جیاوازینه‌كردن بووه‌ له‌نێوان هه‌ژاره‌كاندا له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك، هه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانی‌ بووه‌ وه‌ك ڕیكلامی‌ حزبی‌، ئاخر زۆرن ئه‌و خێرخوازانه‌ی‌ كه‌ به‌ ده‌ستی‌ ڕاست له‌ دارایی‌ گشتی‌ میلله‌تی‌ ده‌به‌ن‌و به‌ ده‌ستی‌ چه‌پ وه‌ك هاوكاری‌‌و ده‌ستگیرۆیی‌ پێی‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌، به‌خشین وه‌ك هه‌میشه‌ هی‌ خه‌ڵك بووه‌و بۆ خه‌ڵك بووه‌ .
ده‌ستتان خۆش‌و خه‌رمانتان پڕ به‌ره‌كه‌ت بێت ستافی‌ به‌خشین‌و خێرخوازه‌كانی‌ ... 


1386 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە