Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

تۆفیق كەریم

‌هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵ و پارتی‌ زیاتر له‌سالێكه‌ په‌یامی‌ خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر گه‌یاندووه‌، به‌دیاری‌ كراوی‌ دوای‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ته‌كلیفه‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه‌ كه‌داوای‌ كرد سكرتێری‌ په‌رله‌مان و فراكسیۆنی‌ په‌له‌مانی‌ كۆمه‌ڵ هاوده‌نگیان بن له‌گه‌ڵ گۆڕان هاوهه‌ڵوێست نه‌بن. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ واته‌ 23-6-2014 ئیتر ئه‌م دووحزبه‌ كه‌وتونه‌ ته‌ دووبه‌ره‌ی‌ نه‌سازو ناكۆكه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ستگیركردنی‌ كاك سه‌عدی‌ مسته‌فا و هه‌ركادرێكی‌ كۆمه‌ڵ شتێكی‌ سه‌یرنیه‌ و تۆمه‌تباركردنیشیان زۆر ئاسانه‌ و ئاساییه‌ ئه‌مه‌ به‌ لۆژیكی‌ ئه‌مڕۆی‌ حوكمداری‌یه‌ده‌ڵێم، ئه‌گه‌رنا هیچ لۆژیكێكی‌ تر قبوڵی‌ نیه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا تۆمه‌تبارێك بگیرێت و ناوی‌ بهێنرێت و ئیعتراف بكات له‌سه‌ر كاك سه‌عدی‌ و ئه‌ویش ناوبهێنرێت هه‌موو ئه‌مانه‌ روده‌ده‌ن هێشتا دادگا ئاگای‌ له‌هیچ نیه‌ له‌كاتێكدا چه‌ندین رووداوی‌ رفادن و ته‌قینه‌وه‌ی‌ تیرۆرستی‌ دیكه‌ له‌هه‌ولێر رویانداوه‌ ساڵ تێپه‌ڕیوه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ شتێكی‌ له‌سه‌ر بوترێت؟
  كه‌واته‌ گومانی‌ تێدانیه‌ بابه‌ته‌كه‌ سیاسی‌ رووته‌، كه‌له‌سه‌ر كه‌ناڵی‌ رووداوه‌ كه‌كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی‌ برۆفیشناڵ و ناحزبی‌ دیاری‌ له‌خۆ
رتووه‌ متمانه‌یان به‌ ناوخه‌ڵكداهه‌یه‌ ئاسا ئه‌و به‌رێزانه‌ چۆن قبوڵیانه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ گه‌مه‌ سیاسیه‌كه‌؟ چۆن رازین ناوی‌ سه‌عدی‌ ده‌ست و برد له‌ كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌تۆمه‌تباربخوێنرێته‌وه‌؟ دووباره‌ی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆقبوڵیانه‌ ته‌سفیه‌ی‌ حساباتی‌ سیاسی‌ له‌سه‌ر سومعه‌ی‌ پیشه‌یی‌ ئه‌وان بكرێت؟ تێبینی‌: سه‌رباسه‌كه‌ ئیدیومێكه‌ به‌شێوه‌زاری‌ خانه‌قینی‌ واته‌ یاری‌ یاری‌ به‌ریشی‌ فڵانیش یاری‌ ده‌كه‌ن؟
 

4330 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە