داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌بێ‌ چ سیناریۆیه‌كمان بۆ هه‌ڵبه‌ستن

لەتیف فاتیح فەرەج


جا سیناریۆ دروستكردن ئاسانترین شتێكه‌ بۆ ئه‌م خۆ ده‌سه‌ڵاتیه‌، چیرۆكی وات بۆ دروستده‌كه‌ن له‌ كوله‌كه‌ی هیچ عه‌تارێكدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ تاكوێ‌؟ ئه‌وه‌ پرسیاره‌كه‌یه‌.

 له‌ سه‌رده‌می (به‌عس)دا ژنی كابرایان ده‌هێنا به‌ كابرای شۆڕشگێڕیان ده‌گوت ددانی پێدا نه‌نه‌یت، له‌ به‌رده‌مت ئاوای لێده‌كه‌ین .. ئێستا دۆخه‌كه‌ جۆرێكی دیكه‌یه‌ له‌ چاویه‌وه‌ به‌عس به‌ حه‌وت ئاو شۆراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌كه‌دار بكه‌ن، كابرا ده‌كه‌نه‌ شایه‌د به‌سه‌ریه‌وه‌ پێشی ده‌ڵێن: شایه‌دی له‌سه‌ر نه‌ده‌ی 10 كه‌س به‌رده‌ده‌ینه‌ خێزانه‌كه‌ت.

 خودایه‌ سه‌یری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كوردیه‌كه‌ چۆن به‌ر بووه‌ته‌ وێزه‌ی هاونیشتمانییه‌كانی، ئاخر كاتێك سه‌رده‌شت عوسمان به‌ تیرۆریست له‌ قه‌ڵه‌م دراو ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك و یه‌ك دوو خۆ پیشاندان وازمان له‌ خوێنه‌كه‌ی هێنا، ده‌بێت چاوه‌ڕێی سیناریۆی دیكه‌ش بكه‌ین.

 ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك بگیرێین و پڕ گیرفانی پاڵتۆكه‌مان له‌ تلیاك كرابێت، یان نامه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی له‌ گیرفانمانا بێت! من بیرمه‌ كاتێ‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌نفال ویستم بڕۆم ببم به‌ پێشمه‌رگه‌، یه‌ك دوو نامه‌و كاسێتی مه‌راسیمه‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی مه‌لامسته‌فای بارزانیم پێبوو، له‌م دیوو قه‌ڵادزێ‌ له‌ ترسی حكومه‌ت خستمنه‌ نێو ده‌شبولی لانددرۆڤه‌ره‌كه‌وه‌، تۆ بڵێی ئه‌مجاره‌ نه‌مانگرن و نه‌ڵێن چۆن كاسێتی مه‌لا كرێكار له‌ گیرفانتانه‌، سیناریۆكان زۆرن، ڕه‌نگه‌ بڵێن ویستوته‌ كونسوڵی به‌ریتانیای گه‌وره‌ بكوژێت!! ئاخر له‌ فڕگه‌ی (هیسرۆ) ژن و پیاوێكی پۆلیس زۆر سین و جیمیان له‌ گه‌ڵ كردم، ڕه‌نگه‌ بڵێن به‌ نیازبووه‌ نامه‌ بۆ مالكی بنێرێت.

 دوای برسیكردن و سوكایه‌تی پێكردن، ئیدی سیناریۆشی هاته‌ سه‌ر، خودایه‌ له‌و سیناریۆ قێزه‌ونانه‌ بمانپارێزه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئازادیدا بۆمانی دروستده‌كه‌ن. 

تۆ بڕوانه‌ له‌م وڵاته‌ چه‌ند بێئومێدو ڕه‌شبینیان كردوین، بڕوانه‌ چۆن نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین نه‌بادا عاقیبه‌تمان باش نه‌بێت، ئاخر دروستكردنی چیرۆك زۆر ئاسانه‌، گۆرانی شاعیر به‌و هه‌موو جوانییه‌ی خۆیه‌وه‌، ئازاری سیناریۆیه‌كی زۆر ناشرین له‌ بنی هێنا:

ئه‌ی تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی ده‌ركی ده‌لاقه‌ 
باپیس نه‌بی خۆت مه‌ده‌ له‌م كوردی عێراقه‌

5901 جار خوێندراوەتەوە
04/07/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە