داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

کێ تیرۆر بڵاوده‌کاته‌وه‌؟

فاروق عه‌لی‌





که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ته‌مه‌نی کارکردنیدا، که‌ناڵێکی شایسته‌ بووه‌ به‌خێزانی کورد و باشترین خزمه‌تی به‌هزری ئیسلامی هاوسه‌نگ کردووه‌، شاشه‌یه‌کی ئاوه‌ڵا بووه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو تاکێکی کورددا، به‌بیرو بووچوونه‌ جیاوازه‌کانه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ ته‌واوی پرسه‌ نیشتمانییه‌کاندا حزووری هه‌بووه‌و له‌به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌کانیدا زۆرترین پانتایی داوه‌ به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و سه‌رچاوه‌کانی دروستبوونی، پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌ک و ته‌نانه‌ت دراماو فیلمێکیشی نیشان نه‌داوه‌ که‌ نامۆبێت به‌ کلتوری کورده‌واری و بیری توندڕه‌وی بخاته‌وه‌.

که‌ناڵێک بووه‌ له‌ هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و ئه‌وانه‌ی پرۆگرام و به‌رنامه‌یان پێشکه‌شکردووه‌ که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆزن، هیچیان تێوه‌نه‌گلاون به‌کاری نایاسایی.
بێگومان شانازی ده‌که‌ین به‌وه‌ی توانیبێتمان خزمه‌ت به‌ئیسلامێکی هاوسه‌نگ بکه‌ین دوور له‌ توندوتیژی و شلگیری، که‌ناڵی بانگه‌وازیش له‌وکاته‌وه‌ی ده‌ستی به‌په‌خشی به‌رنامه‌کانی کردووه‌ په‌یام ئاسا کاری کردووه‌و ئایینی ئیسلامی وه‌ک کاڵای به‌ری گه‌لی کورد نیشانی جه‌ماوه‌ر داوه‌.
 که‌ناڵی په‌یام و بانگه‌واز بیری توندڕه‌وی ناخه‌نه‌وه‌، ئه‌و که‌س و که‌ناڵانه‌ بیری توندڕه‌وی ده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی تاوانبار ده‌که‌ن به‌ تیرۆر، به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنراو، ئه‌وکه‌ناڵانه‌ پێویسته‌ تاوانبار بکرێن که‌ خه‌ریکه‌ خێزانی کوردی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی پرۆگرام و دراما دۆبلاژکراوه‌کانیانه‌وه‌ که‌ هیچیان به‌کلتوری کورده‌واری ناخۆن و پێی نامۆن.
 تاوانبارکردنی په‌یام و بانگه‌واز به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی تیرۆر، یانی تاوانبارکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و کارمه‌ندو ڕۆژنامه‌نووسه‌کانیان و ته‌واوی ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌رنامه‌یان تیَیدا پێشکه‌شکردووه‌، بێگومان ئه‌مه‌ قسه‌یه‌ک نییه‌و هه‌روا تێپه‌ڕێت، پێویسته‌ له‌دادگا ئه‌وه‌ بسه‌لمێنرێت، که‌ ئایا په‌یام و بانگه‌واز تیرۆر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ تاوانبار بکرێین به‌توندڕه‌وی ده‌چێته‌ خانه‌ی ناوزڕاندنه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سکاڵای خۆمان تۆمارده‌که‌ین.
 په‌یام به‌شانازیه‌وه‌ له‌وکاته‌ی داعش و گروپه‌ توندڕه‌وه‌کان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، زۆرترین گرنگی به‌ نه‌به‌ردییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ داوه‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی کواستونه‌ته‌وه‌، سیمیناروکۆنفرانسی تایبه‌تی له‌ شاره‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه‌ت وندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ لێمان کراوه‌ شاهێدی ئه‌و ڕاستیه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌خۆڕا خه‌ڵکی به‌ تیرۆر تاوانبار ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ته‌کفیر ده‌کات ده‌چنه‌ یه‌ک خانه‌وه‌، چونکه‌ هه‌ردووکیان توندوتیژی به‌رهه‌مده‌هێنن.

2032 جار خوێندراوەتەوە
08/07/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە