داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆزه‌خی پرسیار نه‌كردن

لەتیف فاتیح فەرەج


تۆ سه‌یركه‌ كه‌وتوینه‌ چ ڕۆژێكه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی سزات ده‌دا، جیاوازی له‌ نێوان شاره‌كاندا ده‌كات، رووتت ده‌كاته‌وه‌، ده‌یه‌وێ‌ چۆكت پێدادا، هێشتاش ئه‌و ده‌توانێ‌ و ده‌خوازێ‌ تۆ ته‌خوین كات، تۆمه‌تت بۆ دروست كات، بتكا به‌ پیاوی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات.
 ئاخر له‌ وڵاتێكا ڕای گشتی دروست نه‌بێت، له‌ وڵاتێكا كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ نه‌كات بۆ ئاوایه‌، ئه‌وه‌ چییه‌ ده‌گوزه‌رێت، ده‌بێت هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بین له‌م دۆزه‌خه‌دا بژین كه‌ ناونراوه‌ نیشتمان.
ئێستا كه‌س ناپرسێ‌ چۆن ده‌بێت له‌ نێو نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆتا، له‌ وڵاتێكی گه‌وره‌و گرانی دیكه‌دا چۆن ده‌بێت سیخوڕی میت هه‌بن، چۆن ده‌كرێت نوێنه‌ری تۆ كار بۆ حزبێكی وڵاتێكی دیكه‌ بكات.
ئێستا كه‌س ناپرسێت چۆن ده‌بێت ڕۆژنامه‌نووس كاری جاسوسی بكات، ئیش بۆ ده‌زگای وڵاتێكی تر بكات، ما ئه‌و براده‌رانه‌ كتێبی به‌ كوردی كراوی " من جاسوس نیم، من ڕۆژنامه‌نوسم " یان نه‌خوێندوه‌وته‌وه‌، ئه‌دی ئیشی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان لێره‌ به‌ دواوه‌ چیه‌ ئه‌گه‌ر ویكلیكس بوختانی هه‌ڵنه‌به‌ستبێت؟

كه‌س ناپرسێت ئه‌م وڵاته‌ چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بۆ كوێ‌ ده‌برێت، بۆچی كار بۆ برسی كردنی خه‌ڵك ده‌كرێت.
كه‌س ناپرسێت بۆچی كورد ، نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕوان و گه‌ریلا، بۆ كۆنگره‌ی دژ به‌ داعش بانگ ناكرێن بۆ ئه‌مه‌ریكا، ما هه‌ردوێنێ‌ پڕتۆكۆلی " شانازی" مان له‌ گه‌ڵ خاتو " ئه‌لیزا سلۆتكین " واژوو نه‌كرد.
كه‌س ناپرسێ‌ پڕۆتۆكۆلی 50 ساڵه‌و 100 ساڵه‌ چییه‌، ئایه‌ ئاكه‌په‌و ئیسرائیل له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا چیت بۆ ده‌كه‌ن، ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنه‌كان چین.
كه‌س پرسیاری خوێنه‌كه‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه‌ گه‌رمیانی، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، ڕه‌وف ئاكره‌یی و زۆری دیكه‌ ناكات.
كه‌س ناپرسێت بۆ ده‌بێت ئێمه‌ بێ‌ نرخترین ئینسانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ بین، ئایه‌ ئێمه‌ له‌ جنۆكه‌ین و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ ئاده‌م؟


ئاخر خه‌ڵكێك ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی پێبكرێت و پرسیاری نه‌بێت ، شایانی له‌وه‌ش خراپتره‌.

407 جار خوێندراوەتەوە
23/07/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە