داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بەزمی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ!

هاوژین عومەر کەریم



لە ئێستادا پرسی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیی و بانگەشەکردن بۆیان، بە تایبەت لە لایەن حیزبێکی وەکو پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بەرمەبنای بڕوابوون بە مافی نەتەوەیەک بۆ سەربەخۆبوون و گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی سەرچاوەی نەگرتووە بە تەنها، بەڵکو بە پاڵنەری بەرژەوەندیی حیزبی و بنەماڵەییە بە پلەی یەکەم، هەربۆیە هاوڕانەبوون لەگەڵ ئەو پرۆژە و بانگەشانەی پارتی، باوەڕنەبوون بە سەربەخۆیی ناگەیەنێت.

دوو فاکتەری گرنگ لە پشت ئەم بانگەشانەی پارتییەوە وەستاون:

یەکەم: فاکتەری حیزبی و بنەماڵەیی.
لە ئێستادا دروستکردنی دەوڵەتی کوردیی، دروستکردنی نییە بۆ کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف، بەڵکو دروستکردنیەتی بۆ حیزب و بنەماڵەیەکی دیارییکراو، هاوشێوەی ئەو دەوڵەت و میرنشین و شانشینانەی لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کران.

لە ئێستادا بە هۆی تێکچوونی هاوسەنگیی سیاسی و نەمانی دادگەریی سیاسیی لە هەرێم و سەرهەڵدانی تاکڕەویی سیاسی و قۆرخکردنی کایەکانی دەسەڵات لە لایەن پارتییەوە، دروستبوون و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، واتە تەسلیمکردنی چارەنووسی نەتەوە و دەوڵەتێک بە گرووپێکی کۆمەڵایەتیی دیارییکراو، کە چارەکە سەدەیەکە شکستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی هەرێم و سەرەتاییترین مافەکانی ژیانیان بە دانیشتوانەکەی بەڕەوا نەبینیوە. بەم هۆیەشەوەیە پارتی لە ئێستادا هەڵەداوانێتی بۆ قۆستنەوەی هەلەکە و هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەت، ئەگەر چی لە سنوورێکی بچووکتریش بێت لە هەرێمەکەی ئێستا.

دووەم: بەرژەوەندیی ناوچەیی.
بە هۆی خەستبوونەوەی ململانەی نێوان هەردوو جەمسەریی شیعی و سوننی لە ناوچەکەدا، هەروەها بە ئامانجی دوورخستنەوە و دابڕینی هەرێم لە ئێران و دەوروبەری شیعی، بەرژەوەندیی و بڕیاری سیاسیی ژمارەیەک دەوڵەتی ناوچەکە، بە نموونەی سعودیە و قەتەر، هاتۆتە سەر ئەوەی پشتگیریی لە دەوڵەتێک بکەن بە ناوی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیی.

ئەوان پێیان وایە زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە، بەوەش دەبێت رازیی ببن بە دروستبوونی دەوڵەتێکی نوێ، لە بەرانبەر کەمکردنەوەی دۆستێکی تری ناچاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەروەک چۆن بڕیاریشیان هاتۆتە سەر پشتگیرییکردن لە دروستبوونی هەرێمێک بۆ سوننە عەرەبەکانی عێراق، بە هەمان پاڵنەر و بۆ هەمان ئامانج.

ئەو دەوڵەتەشی دەوڵەتانی وەکو قەتەر و سعودیە لە ئێستادا ئارەزوو لە دروستبوونی دەکەن، بێگومان لە نموونەی میرنشین و شانشینەکەی خۆیانە، واتە حوکمدارییکردن و بەڕێوەبردنی لە لایەن بنەماڵەیەکی دیارییکراوەوە.

بە خوێندنەوەی بەندە، ئەو دوو پاڵنەرەی سەرەوە وەڵامن بۆ ئەو پرسیارەی دەڵێت بۆچی لە ئێستادا تەنها پارتی بانگەشەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکات، هەروەک وەڵامێکیشە بۆ ئەوەی بۆچی لایەنەکانی دی هاوسۆز نین لەگەڵ ئەو بانگەشانەدا. دروستبوونی دەوڵەت لەم پاشاگەردانی و باری پەککەوتنەی دامەزراوەکان و نەبوونی دەستوور و سەروەریی یاسایی و بوونی هێزی سەربازی و سەرچاوەکانی دارایی لە دەست لایەن و بنەماڵەیەکی دیارییکراو، ئاکامەکەی لێدانی گورزی کوشندەیە لە خەباتی دەیان ساڵەی گەلی کورد بە تایبەت لەم بەشەی کوردستان، نەک گەیشتن بە ئاواتێکی لەمێژینە.

5447 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە