داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ یادی‌ سێ‌ خه‌م‌ و كاره‌ساتی‌ گه‌وره‌یه‌

عومه‌ر گوڵپی


خه‌می‌ یه‌كه‌میان، جینۆسایدو ده‌ستدرێژی‌‌ و گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی‌ بێ ڕه‌وشتی‌ تاقمێكی‌ وه‌حشی‌ وه‌ك‌ و داعشه‌ بۆ سه‌ر هاووڵاتیانێكی‌ بێ‌ چه‌ك‌و سه‌لامه‌ت‌ و مه‌ده‌نی‌، هاووڵاتیانێك چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، هاووڵاتیانی‌ ئێزیدی‌، ڕشتنی‌ خوێنی‌ بێتاوانیان له‌ پیاوان‌و به‌ كۆیله‌كردنی‌ نه‌فامانه‌ی‌ ئافره‌ته‌كانیان .. به‌ڕاستی‌ ئازارو برینێكی‌ قووڵه‌.

خه‌می‌ دووه‌م، خه‌می‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ ناشیرینه‌ به‌ناوی‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، ئیسلام كه‌ ئاینی‌ پێكه‌وه‌ ژیان‌و ئاشتییه‌، ئیسلام كه‌ ئاینی‌ پاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤه‌، ئیسلام كه‌ ئاینی‌ خێرو خۆشییه‌، ئیسلام كه‌ ئایینی‌ دژه‌ به‌ كۆیله‌كردن، به‌ڵام گروپێك له‌ هه‌رچی‌‌ و به‌رچییان به‌ناوی‌ ئه‌و ئایینه‌ جوانه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌یان له‌پێشچاوی‌ جیهان ئه‌نجامدا.

خه‌می‌ سێیه‌م، له‌ ئه‌نجامی‌ بێده‌نگی‌ دونیاوه‌ دێت، زلهێزه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری به‌هێزی‌ خۆیانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن بزانن هه‌موو ڕۆژێك سه‌ركرده‌ی‌ هه‌رچی‌ مافیاو گروپی‌ ئاژاوه‌گێر هه‌یه‌ چی‌ ده‌خوات، به‌ڵام لێگه‌ڕان تا ئه‌م گروپه‌ گه‌شه‌یان كرد، ڕووبه‌ریكی‌ زۆریان له‌ سوریاو عێراق داگیركرد، ئه‌و كاته‌ی‌ لێدان‌ و ڕاگرتنیان كارێكی‌ ئاسانبوو هیچیان نه‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی‌ خوێنی‌ هه‌زاران كه‌س به‌ ناهه‌ق ڕژا، هه‌زاران ئاواره‌بوون، كه‌رامه‌تی‌ هه‌زاران كه‌س ڕووشێنرا، ئه‌وان هه‌میشه‌ وابوون، به‌رژه‌وه‌ندییان پێش هه‌موو شتێك بووه‌، وه‌كچۆن له‌هه‌شتاكانیش گه‌لی‌ كورد ئه‌نفال كراو كیمیایی‌ به‌سه‌ردا كرا، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بێده‌نگ بوون.

به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ساڵیادی‌ ئه‌م سێ‌ خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌...

1046 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە