بۆچی ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك دوا بخه‌ن؟
لەتیف فاتیح فەرەج
قسه‌كردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بێ كه‌ركوك، جارێكی تر سوكایهتييه به خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی له 2005ه‌وه مافی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان لێسه‌ندووه‌ته‌وه، به بیانوی تایبه‌تمه‌ندی و بارودۆخی تایبه‌تی كه‌ركوكه‌وه، سوكایهتیيه به‌و مانایه‌ی نایانه‌وێ كه‌ركوك هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی هه‌بێت كه پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هه‌یانه‌و تا ڕاده‌یه‌كی باش خۆ سه‌ری ئابووری و خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكا كه‌ركوك چه‌ند ساڵێكه ئه‌و مافه‌ی نيیه، ئه‌مه‌ش وای كردوه، كه‌ركوك جۆرێك له بێخاوه‌نی پێوه دیار بێت، له كاتێكا یه‌كێكه له پارێزگا هه‌ره دهوڵمهندهكانی عێراق و له سه‌ر ئاستی دنیاش ناسراو ترینیانه.
به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، واته ڕازیبوون به‌وه‌ی كه‌ركوك هه‌میشه به‌م جۆره بمێنێته‌وه، به‌شێكی به ده‌ست داعشه‌وه‌و به‌شێكی له بن چنگی لیوایه‌كی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه نه‌وته‌كه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا ده‌بات و ئه‌وی دیكه‌یشی تا ئێستا نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له 2007ه‌وه تا ئێستا 10 ساڵه كه‌ركوك تایبهتمهنديیهكی سته‌مكارانه‌ی دراوه‌تێ، تایبهتمهندیيهك ئه‌وه‌نده‌ی زیانی لێداوه كه 100 ساڵی ده‌وێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی 12 ساڵه هه‌ر یه‌ك ده‌سته ده‌م و چاو له ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌شیانه خواخوایه‌تی له‌و ێ نه‌مێنێت، ئه‌مه‌یان ده‌كرێت له خۆیان بپرسن، هه‌ڵبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه چیرۆك و بابه‌تی سه‌یرو سهمهرهشمان لایه، له دوازده ساڵدا هه‌زاران خه‌ڵكی تر پێگه‌یشتوون، ده‌یانه‌وێت له‌و شاره‌دا جڵه‌وی كار‌و بار‌و خزمه‌ت بگرنه ده‌ست هیچ بیانویه‌ك نیته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌یان لێداگیر بكرێت.
له ڕاستیدا ئه‌ركی نوێنه‌رانی كه‌ركوكه له پارله‌مانی عێراق شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌ركوكیيه‌كان بكه‌ن و هه‌ر له خه‌می خۆیاندا نه‌بن، نوێنه‌رانی كه‌ركوك له به‌غدا به‌رپرسیاره‌تی داكۆكیكردنیان له كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به تایبه‌ت له پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا له ناو كه‌ركوكیشدا كه‌ركوكیه‌كان پێویستیان به ئه‌نجومه‌نێكه شه‌ریان له‌سه‌ر بكات و داكۆكیان لێبكات، ئه‌نجومه‌نێك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه‌كه بكات نه‌ك حزبه‌كان، ئه‌نجومه‌نێك بتوانێ له به‌غداو هه‌رێمیش داوای مافی خوراوی كه‌ركوكیه‌كان بكات.
1212 جار خوێندراوەتەوە
09/08/2016
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە