داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رئێشه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا


هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ سه‌رئێشه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان‌و له‌نێو رۆژووه‌واناندا زۆرن، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت.

زۆرێك له‌ رۆژووه‌وانانی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان تووشی سه‌رئێشه‌ ده‌بن، سه‌رئێشه‌ی رۆژووه‌وانان زیاتر له‌ نیوه‌ڕوان، یاخود ئێواره‌، هه‌ندێكجاریش پاش به‌ربانگكردنه‌وه‌، رووده‌دات.
هۆكاری‌ دیار‌و گرنگی  سه‌رئێشه‌ی مانگی ره‌مه‌زان كه‌می رێژه‌ی‌ شه‌كره‌ له‌خوێندا، كه‌ ده‌توانرێت به‌ خواردنی ژه‌مێك كه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م شه‌كری تێدابێت له‌ شه‌ودا، رێگریی له‌ سه‌رئێشه‌ی رۆژ بكات.
كه‌مبوونه‌وه‌ی (كافاین)یش له‌ جه‌سته‌دا به‌ هۆكارێكی دیكه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ی رۆژووه‌وانان داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت كه‌ جه‌سته‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش ره‌مه‌زان رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و مادده‌یه‌ خه‌رج ده‌كات، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی سه‌ر ئێشه‌م به‌م هۆكاره‌، پێویسته‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان كوپێك قاوه‌ بخورێته‌وه‌، پێناچێت جارێكی دیكه‌ له‌ ره‌مه‌زاندا تووشی سه‌رئێشه‌ ببیت.

هه‌ندێك كه‌س هه‌ن پاش رۆژووشكاندن تووشی سه‌رئێشه‌ ده‌بن، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ زۆرخۆریی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ واده‌كات رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خوێن له‌سه‌ر حسابی مێشك‌و مۆخ، بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس بڕوات، دواجار سه‌رئێشه‌ دروست ده‌بێت.

له‌وانه‌شه‌ له‌ هه‌ندێك كه‌سدا هۆكاری‌ جیاواز‌و تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بێت كه‌ ئه‌وكات چاره‌سه‌ره‌كه‌شی جیاواز ده‌بێت.

2116 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2016

بابەتی زیاتر