داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسی كاریگه‌رییه‌كانی‌ كه‌لتوری‌ ئینته‌رنێت ده‌خاته‌ ڕوو


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسی كاریگه‌رییه‌كانی‌  كه‌لتوری‌ ئینته‌رنێت ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ڕووبه‌ڕووی منداڵان و گه‌نجان ده‌بێته‌وه‌ و ناتوانن خۆیانی‌ لێ بپارێزن.

كۆمه‌ڵه‌ی (یه‌نگ مایندز)ی به‌ریتانی هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریه‌كانی‌ كه‌لتوری‌ ئینته‌رنێت له‌ سه‌ر هه‌زار منداڵ و گه‌نج كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 11 بۆ 25 ساڵدا ده‌بێت، وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ به‌شێك له‌ منداڵان و گه‌نجان پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر نمره‌ی به‌رز له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆدا به‌ده‌ست نه‌هێنن له‌ داهاتوودا ده‌بنه‌ كه‌سێكی شكستخواردوو.
هه‌ر به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هه‌ندێكی دیكه‌ پێیان وایه‌ له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی گاڵته‌پێكردن و سه‌رزه‌نشت ده‌بنه‌وه‌ .وه‌ له‌كاتی تووشبوونیان به‌ غه‌مباری و خه‌مۆكی نازانن په‌نا بۆ كێ به‌رن.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ڕۆژانه‌ گوێبیستی چه‌ندین گه‌نج ده‌بین كه‌ له‌ ئه‌نجامی كه‌لتوری‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوون كه‌ ناتوانن ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرن و خۆیانی لێ به‌دووربگرن.

1210 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2016

بابەتی زیاتر