داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاولاَتیه‌كی‌ ته‌مه‌ن 67 سالاَنی‌ دانیشتووی‌ باكوری‌ كوردستان خاوه‌نی‌ 56 منداڵ و 200 نه‌وه‌یه‌

وێنه‌كه‌ ئه‌رشیفه‌


هاولاَتیه‌كی‌ ته‌مه‌ن 67 سالاَنی‌ دانیشتووی‌ باكوری‌ كوردستان خاوه‌نی‌ 56 منداڵ و 200 نه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆش 60له‌نه‌وه‌كانی‌ كارتی‌ كۆتایی ساڵی قوتابخانه‌یان وه‌رگرته‌وه‌ و له‌ حه‌وشه‌ی‌ قوتابخانه‌كه‌ ئاهه‌نگی‌ ده‌رچوونیان گێڕا.

موهمه‌ت ئاسلاَن ناسراو به‌حه‌مۆ ئاغا كه‌ دانیشتووی‌ شاری‌ بیسمیلی‌ سه‌ربه‌پارێزگای‌ دیاربه‌كره‌ له‌ 5 هاوسه‌ر 56 منداڵ و 200 نه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆش 60له‌نه‌وه‌كانی‌ كارتی‌ كۆتایی ساڵیان وه‌رگرته‌وه‌.

حه‌مۆ ئاغا له‌حه‌وشه‌ی‌ قوتابخانه‌ له‌چاوه‌ڕوانی‌ نه‌وه‌كانیدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ بكات له‌ئاهه‌نگی‌ ده‌رچوونی‌ نه‌وه‌كانیدا و شیرینی‌ و چكلێت و دیاری‌ به‌سه‌ر نه‌وه‌كانیدا دابه‌شكرد.

له‌ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ حه‌مه‌ ئاغا ڕایگه‌یاند" من ده‌مه‌وێت نه‌وه‌كانم بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ دادوه‌ر و سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ن، ئێمه‌ لایه‌نگری‌ خوێندنین با لێگه‌ڕێین منداڵه‌كانمان بخوێنن .له‌درێژه‌ی‌ وته‌كه‌یدا بۆ ئه‌نادۆڵ حمه‌ ئاغا ڕایگه‌یاند نابێت له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ك و كوشتنی‌ یه‌كتره‌وه‌ خه‌بات بكه‌ین چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موومان موسوڵمانین و برای‌ یه‌كترین، به‌لاَم به‌هۆی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنمان له‌لایه‌ن ده‌ستی‌ ده‌ره‌كییه‌وه‌ یه‌كتر ده‌كوژین.

 

1924 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2016

بابەتی زیاتر