داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هه‌ڵسوكه‌وت‌و جموجوڵه‌كانی نوێژكردن سوودێكی زۆر به‌ سووڕی‌ خوێنی مۆخ ده‌گه‌یه‌نێت


توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت‌و جموجوڵه‌كانی نێو نوێژ سوودێكی زۆر به‌ سووڕی‌ خوێنی مۆخ ده‌گه‌یه‌نێت.

دكتۆر (عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د نوسره‌ت) پسپۆڕی بواری‌ نه‌شته‌رگه‌ری گشتی‌و هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر له‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتیدا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌ژێر ناونیشانی (شوێنه‌واره‌ی‌ نوێژ له‌سه‌ر سووڕی‌ خوێن له‌ مۆخدا) ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، له‌ كاتی سه‌رشۆڕكردنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ره‌و خوار له‌كاتی كڕنوشبردندا كۆی گشتی رێژه‌ی‌ گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ خوێندا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ خوێن به‌ره‌و مۆخ بڕوات.

ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری‌ زانستی پزیشكیی له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رشۆڕكردنه‌وه‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌كاتی ركوع‌و سوجده‌ی نوێژدا هاوكاریی سیستمی هاوسه‌نگیی سووڕی‌ خوێن له‌ مۆخ ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كاری‌ ئه‌و سیستمه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌و به‌ته‌مه‌نچووندا لاواز ده‌بێت.

له‌كۆتاییدا توێژه‌ری‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تێبینی كردووه‌ كه‌سانی نوێژخوێن چه‌ندێك به‌ته‌مه‌نیش بن تاڕادده‌یه‌كی زۆر پێكهاته‌یه‌كی جه‌سته‌یی‌و عه‌قڵی ساغیان هه‌یه‌

2755 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2016

بابەتی زیاتر