داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سووڕانه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌یه‌كی‌ دیكه‌ به‌ ده‌وری‌ زه‌ویدا ئاشكرابوو



سووڕانه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌یه‌كی‌ دیكه‌ به‌ ده‌وری‌ زه‌ویدا ئاشكرابوو كه‌ زۆرتر به‌ هاوشێوه‌ی‌ مانگ ده‌چێت.

(بۆڵ چۆداس) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی ناسابۆ توێژینه‌وه‌ی ته‌نه‌ نزیكه‌كان له‌ زه‌وی، رایگه‌یاند: (ناسا) هه‌ساره‌یه‌كی بچووكی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌سارۆكه‌ی نزیك له‌ زه‌وی‌و (هاوشێوه‌ی مانگ)، یان مانگی دووه‌می زه‌وی، داده‌نرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ناسا ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ له‌كاتی سووڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا به‌ ده‌وری‌ خۆردا به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ ده‌وری‌ زه‌ویشدا ده‌سووڕێته‌وه‌.

هه‌ساره‌كه‌ ناوی (ئێچ ئۆ سری 2016) لێنراوه‌‌و له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ‌و له‌ رێگه‌ی‌ (بان ـ ستارز 1)ی وردبینی هه‌ساره‌كانه‌وه‌ له‌ ویلایه‌تی‌ هاوای‌ ئه‌مریكاوه‌، دۆزرایه‌وه‌.

ناسا زانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت قه‌باره‌كه‌ی‌ 40 بۆ 60 مه‌تره‌‌و له‌كاتی سووڕانه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا به‌ ده‌وری‌ خۆردا زۆر له‌ زه‌وی زۆر دوورناكه‌وێته‌وه‌.

1543 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2016

بابەتی زیاتر