داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ شارێكی‌ باكووری‌ كوردستان كه‌باب خواردن له‌ پارشێودا بووه‌ته‌ نه‌ریت


له‌ غازی‌ عه‌نتابی‌ باكوور ی‌ كوردستان و پایته‌ختی خواردنی‌ به‌چێژ له‌ توركیا، هاووڵاتییان سفره‌ی‌ پارشێو به‌ كه‌بابه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌ڕازێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ نه‌ریتێك لایان.

قه‌ڵای عه‌نتاب كه‌ به‌ر له‌ شه‌ش هه‌زار ساڵ و له‌ سه‌رده‌می رۆمییه‌كاندا هاووڵاتییانی‌ ئه‌و شاره‌ به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌ خۆیان به‌كاریان هێناوه‌، له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ شوێنی كه‌یف و خۆشیی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌.
ئه‌و قه‌ڵایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئاسه‌واره‌ كۆنانه‌ی كه‌ ناوی له‌ لیستی ئه‌و 163 شاره‌دایه‌ كه‌ یونسكۆ به‌ كه‌له‌پووری جیهان ناساندوویه‌تی.

هاووڵاتییانی‌ ئه‌و شاره‌ی‌ باكووری‌ كوردستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ی ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران گه‌شتیاری بیانی بۆ بینینی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی رووی تێ ده‌كه‌ن، به‌گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازی له‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن و به‌ربانگ و پارشێوان به‌ رازاندنه‌وه‌ی سفره‌كان چێژێكی‌ تایبه‌ت به‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ ده‌به‌خشن.

عه‌نتاب كه‌ به‌ پایته‌ختی توركیا داده‌نرێت له‌ رووی تام و چێژی خواردنه‌وه‌، پارشێوان له‌ نێو قه‌ڵای شاره‌كه‌ به‌ كه‌بابه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ سفره‌كان ده‌ڕازێننه‌وه‌.

وه‌ستایه‌كی كه‌باب له‌باره‌ی‌ كه‌بابی‌ ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ڵێت "كه‌بابی عه‌نتاب به‌ناوبانگترین جۆری كه‌بابه‌ له‌سه‌ر ئاستی توركیا، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌تایبه‌تی له‌ پارشێواندا خوویان به‌ خواردنیه‌وه‌ گرتووه‌ و، كه‌بابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ پارشێواندا به‌شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغه‌ كه‌ زۆر جار شوێنی دانیشتن بۆ  موشته‌رییه‌كان نامێنێته‌وه‌".

هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ شه‌وانی‌ ره‌مه‌زاناندا په‌له‌یانه‌ كه‌ پارشێو بێت و له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ شاره‌كه‌ كه‌باب بخۆن.

ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ خواردنی‌ كه‌باب له‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا له‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ توركیاوه‌ ڕوو له‌و شاره‌ كوردییه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن "چوونه‌ سه‌ر قه‌ڵاتی عه‌نتاب و خواردنی كه‌باب، نه‌ریتێكی جوانه‌ و تام و چێژێكی بێ وێنه‌ی هه‌یه‌.






2071 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2016

بابەتی زیاتر