داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كاركردن به‌ شه‌و چه‌ندین نه‌خۆشی‌ كوشنده‌ به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ مه‌ترسی‌ كاركردن به‌ شه‌و ده‌خاته‌ڕوو كه‌ چه‌ندین نه‌خۆشی‌ كوشنده‌ی‌ به‌دوادادێت.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ فه‌ڕه‌نسی كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی نیشتمانی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و خۆراك و كار و ژینگه‌ به‌به‌شداری‌ 20 شاره‌زای ئه‌وروپی و ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،  مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی‌ فه‌ڕه‌نسی ده‌خاته‌ڕوو كه‌ به‌ شه‌وان كار ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، كاركردن به‌ شه‌و ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی سیسته‌می خه‌و و خۆراك و شه‌كره‌ و لاوازی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان. 

هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی‌ لێدانی‌ ڕووناكی‌ دروستكراو له‌ جه‌سته‌، ڕێژه‌ی‌ ده‌ردانی‌ مادده‌ی‌ میلاتۆنین كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێگره‌ له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و به‌مه‌ش ئاستی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

هاوكات، به‌پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زیری كاری فه‌ڕه‌نسا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شه‌و كارده‌كه‌ن بریتین له‌ شۆفێر و كارمه‌ندانی پۆلیس و ئاسایش و پزیشك و په‌رستاره‌كان و ڕێژه‌كه‌ش ‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 1991، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن زیادی كردووه‌.

1596 جار خوێندراوەتەوە
27/06/2016

بابەتی زیاتر