داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چوارەمین گەورە پردی هەڵواسراوی جیهان له‌ تورکیا دەکرێتەوە


بڕیارە لە رێوڕەسمی کردنەوەی چوارەمین گەورە پردی هەڵواسراوی جیهاندا، هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم بەشداریی بکەن. -لەحاڵەتی ئاساییدا ئەگەر بێت و بتەوێت لە رێگەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلەوە بە نۆکەندی ئیزمیتدا تێپەڕیت، رێگەکە نزیکەی دوو سەعاتە بەڵام بەهۆی پردەکەوە، دەتوانرێت بە چوار خولەک ببڕدرێت.

سبەینێ گەورەترین بەشی پرۆژەی ئۆتۆبانی گەبزە-ئۆرهانگازی-ئیزمیر کە پردی عوسمان گازییە دەکرێتەوە، بەهۆی پرۆژەکەوە دووریی رێگەی نێوان ئیزمیر و ئیستانبوڵ لە نۆ سەعاتەوە بۆ سێ سەعات و نیو دادەبەزێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتوون، پردەکە لە ماوەی نزیکەی ٣٩ مانگدا تەواو کراوە دوای ئەوەی رۆژی ٣٠ ئازاری ٢٠١٣ لە مەراسیمێکدا بەردی بناغەکەی دانرا، دوو هەزار و ٦٨٢ مەتر درێژە، تاوەرەکانی ٢٥٢ مەتر بەرزن و پانییەکەی ٣٥ مەتر و ٩٣ سانتیمەترە.

ئەو پردە کە چوارەمین گەورەترین پردی هەڵواسراوی جیهانە لە رووی پێوەری ''کراوەیی مامناوەندیی''ەوە، تێیدا هەشت هەزار کرێکار کاریان کردووە.

ئامادەکارییەکانی رێوڕەسەمی کردنەوەی پردەکە تەواو بووە و بڕیارە تێیدا هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم و وەزیری گواستنەوە، دەریاوانیی و گەیاندن ئەحمەد ئارسڵان بەشداریی تێدا بکەن.

وا بڕیارە لە رێوڕەسمەکەدا ماتۆڕسواری ناسراوی تورکیا کەنان سۆفوئۆغڵو تاقیکردنەوەیەک بۆ ریکۆردی خێرایی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا ئەنجام بدات. پاش کردنەوەی پردەکەوە خوانێکی بەربانگ بۆ نزیکەی ١٥ هەزار کەس ئامادە دەکرێت.

درێژیی ئۆتۆبانی گەبزە-ئۆرهانگازی-ئیزمیر بریتییە لە ٤٣٣ کیلۆمەتر کە ٣٨٤یان رێگەی ئۆتۆبانە و ٤٩ کیلۆمەتری رێگەی پێکەوە بەستنەوەیە. لەحاڵەتی ئاساییدا ئەگەر بێت و بتەوێت لە رێگەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلەوە بە نۆکەندی ئیزمیتدا تێپەڕیت، رێگەکە نزیکەی دوو سەعاتە بەڵام بەهۆی پردەکەوە، دەتوانرێت بە چوار خولەک ببڕدرێت.


1220 جار خوێندراوەتەوە
29/06/2016

بابەتی زیاتر