داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ داهاتوودا نیوه‌ی‌ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی تووشی نه‌خۆشی كورتبینی چاوه‌كانیان ده‌بن


توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ئاشكرای‌ ده‌كات له‌ داهاتوودا نیوه‌ی‌ دانیشتووانی سه‌رزه‌وی تووشی نه‌خۆشی كورتبینی چاوه‌كانیان ده‌بن.
 
تویژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی له‌ به‌لجیكا ئاشكرای‌ كرد به‌ هاتنی ساڵی‌ 2050 نیوه‌ی‌ دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی تووشی نه‌خۆشی كورتبینیی چاوه‌كانیان ده‌بن.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، هۆكاری توشبوونی نیوه‌ی‌ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی به‌ كورتبینیی بۆ گۆڕانكاریی گشتگیر له‌ ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌: پشتبه‌ستنی زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی به‌ شاشه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌‌و كاركردن، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر چاو هه‌یه‌، هه‌روه‌ك نه‌بوونی رۆشنایی سروشتی‌و لاوازیی رۆششنایی ده‌ستكردیش له‌كاتی سه‌یركردنی شاشه‌دا ئازاری‌ چاو ده‌دات‌و ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی.

توێژه‌ره‌وه‌ به‌لجیكییه‌كان، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ خۆپاراستن له‌ تووشبوون به‌ كورتبینی‌و نه‌خۆشییه‌كانی چاو به‌گشتی، به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاشه‌كان‌و روانین بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌ دیاریی ده‌كه‌ن.
 
له‌كۆتاییدا، هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌ كورتبینییان هه‌یه‌ منداڵانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی زۆر منداڵییه‌وه‌ خوو به‌ شاشه‌كانه‌وه‌ ده‌گرن.

1292 جار خوێندراوەتەوە
11/07/2016

بابەتی زیاتر