داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كێشتان كه‌مكه‌نه‌وه‌ با ته‌مه‌نتان درێژبێت


توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی نوێ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، تا كێشی له‌ش زیاتر بێت تێكڕای ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.
گۆڤاری‌ (زه‌ی‌ لانسێت)ی زانستیی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ ده‌كات كه‌ پێش ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵی مردنی پێشوه‌خته‌ ده‌هێنن.

(ئیمانوێڵ دی ئینجیلان تۆ نیۆ) توێژه‌ر له‌ زانكۆی (كامبریدج)ی به‌ریتانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كردووه‌، له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێ: توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌ بوونی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان زیادبوونی كێش‌و مردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كاته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ زانیاری‌ نزیكه‌ی‌ چوار ملیۆن كه‌سی له‌ چوار كیشوه‌ری‌ جیهان شیكردووه‌ته‌وه‌‌و له‌ كۆتاییدا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ تێكڕای‌ ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشیان زیاده‌، سێ ساڵی له‌ ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌متره‌ كه‌ كێشیان له‌ نێوه‌نددایه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ش قه‌ڵه‌وی زیاد له‌ سنووریان هه‌یه‌ به‌راورد به‌ كه‌سانی دیكه‌ 10 ساڵ كه‌متر ده‌ژین.

به‌پێی زانیارییه‌كان، قه‌ڵه‌وه‌كان به‌رده‌وام مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار‌و جه‌ڵته‌ی‌ ده‌ماغ‌و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌‌و شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات تا كێشیان زیاتر بێت زیاتر مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌یان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.

2124 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2016

بابەتی زیاتر