داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی كتێب ده‌كه‌ن


سێ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی كتێب ده‌كه‌ن

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەهۆڵی ئیستنبوڵ فوار مەرکەزی تایبەت بەپێشانگاکان، له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێبی عەرەبی دەکرێتەوە، لەم پێشانگایەدا زیاتر لەدووسەد ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە وڵاتانەی ئیسلامی و ئەوروپاوە بەشدارن.

له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سێ ناوەندی چاپ وبڵاوکردنەوه‌ تێیدا به‌شدارن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌: کتێبخانەی تەفسیر و بەرهەمەکانی، وه‌ به‌رهه‌م و كتێبه‌كانی کتۆر مستەفا زەڵمی لەباشووری کوردستانەوەو  نشری احسان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.

ئەم پێشانگایە كه‌ بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، چەندین بیرمەندو کەسایەتی ناودار بانگهێشت کراون.

بڕیاره‌ لەیەکەم ڕۆژی پێشانگاکەدا یاسین ئاکتای جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشە بابەتێک پێشکەش دەکات بەناوی کودەتای سەربازی لەنێوان کارو کاردانەوەدا.

رێدار ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشیتاری به‌رهه‌مه‌كانی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یامی راگه‌یاند:" سەبارەت بەبەرهەمەکانی دکتۆر مستەفا زەڵمی تەواوی کتێبەکانیمان هێناوە بۆ پێشانگاکەو نمایشمانكردووە، كه‌ 55 به‌رهه‌می چاپكراوه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه‌:" جێگای سەرنجە کە نووسەرێک و بەرهەمەکانی شوێنی تایبەت بەخۆی هەبێت له‌ پێشه‌نگاكه‌دا، كه‌ دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمییه‌".

544 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2016

بابەتی زیاتر