داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئاگاداری پێنج هۆكاربه‌ ، گورچیله‌كانت وێران ده‌كه‌ن ....!


گورچیله‌كان به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ن كه‌ چاودێری كردنیان  زۆر پێویسته‌ چونكه‌ هه‌ندێ خوی نه‌شیاو هه‌ن كه‌ ده‌توانن گورچیله‌كان توشی نه‌خۆشی بكه‌ن و سستیان بكه‌ن ،گورچیله‌كان كه‌ یه‌كێكن له‌ ئه‌ندامه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی جه‌سته‌و  ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر %20ی تواناشیان بخه‌نه‌گه‌ڕ ده‌توانن وه‌كو ئه‌ندامێكی چالاك و سه‌لامه‌ت كار بكه‌ن ، به‌ڵام مرۆڤ به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كار  گورچیله‌كانی سست ده‌كات و زۆرجار له‌ناویان ده‌بات  هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گورچیله‌كانمان ئاگاداری ئه‌م كارانه‌ بین :

1 -  زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ خواردنی گۆشتی سوور:

زۆرخۆری له‌ گۆشت و به‌تایبه‌تیش گۆشتی سور هۆكاری قه‌ڵه‌و بوون و خه‌ستبوونه‌وه‌ و زیادبوونی چه‌وری خوێنه‌ سه‌رئه‌نجامیش گرانكردنی كاری گورچیله‌ كانه‌ له‌ پاڵاوتنی خوێندا ، بۆیه‌ شاره‌زایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ بۆ هه‌ر یه‌ك كیلۆ له‌ كێشی جه‌سته‌ یه‌ك گرام زیاتر گۆشتی سوور نه‌خورێت ، ڕونتر بڵێین واته‌ ( ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كێشی  60 كیلۆیه‌  ده‌بێت ڕۆژانه‌ له‌ 60 گرام زیاتر گۆشتی سوور نه‌خوات )





2 -  نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست گورچیله‌كان وێران ده‌كات : 

ڕۆژانه‌ گورچیله‌كان بڕیكی زۆر خوێن ده‌پاڵێون و  بڕی 2 لیتر ئاویش ده‌ده‌نه‌ جه‌سته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو ئه‌م كاره‌ی گورچیله‌كان لاواز ده‌كات و هه‌ندێ جاریش ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی گورچیله‌كان ، به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كانیش بۆ گورچیله‌یه‌كی سه‌لامه‌ت پێویسته‌ ڕۆژانه‌ بڕی 2 لیتر ئاو بخورێته‌وه‌ .





3 -  ناجێگیری فشاری خوێن : 
فشاری خوێن  ئاماژه‌ی نائاسایی كاری گورچیله‌كانه‌  كه‌ گه‌وره‌ترین هۆكاری فشاری خوێنیش زۆری كێشی له‌ش و  خواردنی چه‌وری و شیرینی یه‌ كه‌ واده‌كه‌ن گورچیله‌كانیش وه‌كو پێویست كاری خۆیان نه‌كه‌ن له‌ خوێن پاڵاوتن  و  سست ببن .




4 -  زیاده‌ڕۆیكردن له‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان :

زیاده‌ڕۆیكردن له‌ خواردنی ده‌رمانه‌كانی وكو (ئه‌سپرین و پاراسیتۆڵ و ده‌رمانه‌ ئازار شكێنه‌كان ) له‌ماوه‌یه‌كی دوورداو ورده‌ ورده‌ كاری زۆرترسناك ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گورچیله‌كان و شه‌كه‌ت و ماندویان ده‌كه‌ن و  و وشكیان ده‌كه‌نه‌وه‌و واده‌كه‌ن كه‌ گورچیله‌ له‌ هه‌ردوو كاره‌كه‌ی خۆیدا كه‌ پاڵاوتنی خوێن و  دابینكردنی ئاوی جه‌سته‌یه‌  سست بێت 




5 -  جگه‌ره‌ كێشان :

دوكه‌ڵی جگه‌ره‌و نیكۆتین كه‌له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ گورچیله‌كان توشی برین و سوتانه‌وه‌و لاوازی ده‌كات و  ئه‌گه‌ری وه‌ستانی كتوپڕی گورچیله‌كانی لێده‌كرێت ، پزیشكه‌كانیش ده‌ڵین كه‌  له‌ سێ كه‌سدا كه‌توشی نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌ بوون دوو كه‌سیان هۆكاره‌كه‌ی جگه‌ره‌یه‌ .





له‌فارسییه‌وه‌ :  مه‌ولود موحه‌ممه‌د

40803 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2016

بابەتی زیاتر