داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ی‌‌و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان ده‌بنه‌ هۆی تووشبوونی مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌


مه‌ی‌‌و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان له‌ كه‌لتووری ئیسلامییدا به‌ سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌ گه‌وره‌كان ده‌ژمێردرێن، له‌ سه‌رده‌می ئێستاشدا توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ناوی به‌ (سه‌رچاوه‌ی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌كان)ی لێناوه‌.

شیكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی به‌و ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌: مه‌ی‌‌و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان ده‌بنه‌ هۆی تووشبوونی مرۆڤ به‌ حه‌وت جۆر له‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌ی‌ رۆڵیش ده‌بینێت له‌ تووشبوون به‌ سێ جۆری دیكه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌.

له‌ به‌شی پزیشكی خۆپارێزیی‌و پزیشكی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ زانكۆی (ئۆتاگۆ) له‌ وڵاتی نیوزله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌ كرا‌و ده‌ریخست مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رێژه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌، به‌مه‌ش گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مامناوه‌ندیی له‌ مه‌ی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ مرۆڤ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ ده‌كاته‌وه‌.

 ئه‌و جۆرانه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بن ئه‌مانه‌ن، شێرپه‌نجه‌ی‌ (جگه‌ر، قۆڵۆن، مه‌مك، پێست، پڕۆستات، په‌نكریاس، سورێنچك، قوڕگ‌و رێخۆڵه‌ باریكه‌).

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ مه‌ی‌ له‌ شه‌ریعه‌ت‌و كه‌له‌پووری‌  ئیسلامییدا به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ تووشبوونی مرۆڤ به‌ تاوان‌و ته‌نانه‌ت به‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانیش دانراوه‌.


751 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2016

بابەتی زیاتر