داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ته‌مه‌ڵی‌و ناچالاكی ساڵانه‌ زیانی ده‌یان ملیار دۆلار به‌ ئابووریی جیهان ده‌گه‌یه‌نێ


ته‌مبه‌ڵی‌و ناچالاكیی ساڵانه‌ زیانی ده‌یان ملیار دۆلار به‌ ئابووریی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.


توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاشكرای‌ كرد ناچالاكی جه‌سته‌ی مرۆڤ ساڵانه‌ 67 ملیار ‌و 500 ملیۆن دۆلار زیان به‌ ئابووری جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كدا شاری‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا پێشكه‌ش كرا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: ئه‌گه‌ر ملیۆنێك مرۆڤ رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێك راهێنان بكه‌ن ده‌كرێت رێگری له‌و زیانه‌ ئابوورییه‌ بكرێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌و توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌و نووسیویه‌تی: جۆری ژیانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی‌ كه‌ چالاكی رۆژانه‌یان نییه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شه‌كره‌‌و شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی رایگه‌یاند: نه‌جوڵان ساڵانه‌ شه‌ش ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا ده‌كوژێت.


پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی رایگه‌یاندبوو نابێ هیچ مرۆڤێك رۆژانه‌ كه‌متر له‌ 150 خوله‌ك راهێنان بكات، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان چاره‌كی مرۆڤه‌ پێگه‌یشتووه‌كانی سه‌رتاسه‌ری‌ جیهانیش به‌م رێنماییه‌ی‌ ئه‌و رێكخراوه‌پابه‌ند نین.

987 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2016

بابەتی زیاتر