داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕشتنی فرمێسك له‌ كاتی گریاندا سوود به‌خشه



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ریده‌خات كه‌ ڕشتنی فرمێسك له‌ كاتی گریاندا سوود به‌خشتره‌ وه‌ك له‌ قه‌تیسدانی و به‌ یه‌كێك له‌ ڕێگاكانی‌ هێوركردنه‌وه‌ی ئازاری جه‌سته‌ داده‌نرێت.

لۆرین بیلسما ڕاوێژكاریی ده‌روونی ئه‌مریكی‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ڕشتنی فرمێسك له‌ كاتی گریاندا سوود به‌خشتره‌ وه‌ك له‌ قه‌تیسدانی. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌روون و نه‌هێشتنی ئه‌و فشاره‌ی كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری غه‌مباری و گریان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌پاش ئه‌و شله‌ژانه‌ی كه‌ له‌ ده‌رووندا دروست ده‌بێت، دوای ڕژانی فرمێسك جه‌سته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باری سه‌قامگیری و ئارامی.

ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ ده‌روونیه‌ ده‌شڵێت: كاتێك كه‌سه‌كان ده‌گرین مێشك ده‌ست ده‌كات به‌ ده‌ردانی هۆڕمۆنی "ئیندرۆفین" كه‌ ئه‌و هۆڕمۆنه‌ش به‌ هێوه‌ركه‌ره‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ داده‌نرێت.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، فرمێسك یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بوون و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ده‌ست به‌ گریان ده‌كه‌ن پاش ماوه‌یه‌ك له‌ ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ هه‌ست به‌ باشی ده‌كه‌ن.
گریان له‌ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی هه‌ندێ دۆخی ژیانی ڕۆژانه‌ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كاته‌ ناخۆشه‌كان و بوونی غه‌م و له‌ ده‌ستدانی كه‌سێك و ڕوودانی‌ كاره‌ساتی‌ دڵته‌زێن له‌ ژیاندا، هه‌ندێك كاتیش له‌ كاتی‌ بوونی‌ ڕووداوێكی‌ دڵخۆشكه‌ردا گریان بۆ ده‌ڕبرینی هه‌ستی خۆشییه‌.

708 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2016

بابەتی زیاتر